سەماحەتی حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی ڕووسیا لەبەغدا باسی پەیوەندییە دوو قوۆلیەكان و ئەنجامەكانی سەردانی وەزیری دەرەوەی ڕووسیای كرد
ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2023-2-14 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز برۆس كۆتراچیف بالێۆزی ڕووسیا لە عێراق كەوت و لەم دیدارەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوان بەغدا و مۆسكۆ و تازەترین پێشهات و بارودۆخی سیاسی و ئابووری عێراق و ناوچەكەو ئەنجامەكانی سەردانەكەی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرجی لافرۆف بۆ عیراق كرا.
سەماحەتی حەكیم لەم چاوپێكەوتنە سەركەوتنی حكومەتی ئێستای عیراقی لە ئەنجامدانی كارەكانی بە گرنگ وەسفكرد بەتایبەتی لە بواری دابین كردنی هەلی كار و باشكردنی بارودۆخی ئابووری ، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر گرنگی قۆستنەوەی كرانەوەی عێراق لە بواری وەبەرهێنان بەڕووی ولاتانی دەوروبەر و نێودەوڵەتی بۆ ئەكتیڤ كردنی وەبەرهێنان و دۆسێ ئابووریەكان، هەورەها ئاماژەی كرد كە دەبێت هەمیشە بۆ بەدی هێنانی ئاشتی لە هەموو جیهان زمانی گفتوگۆ و هەماهەنگی پەیڕەوی بكرێت و بەكار بهێنرێت.