• بەڕێز حەكیم پێشوازی لە نجێفی كرد و بارودۆخی سیاسی وڵاتیان تاوتوێ كرد

    2023/ 02 /14 

    بەڕێز حەكیم پێشوازی لە نجێفی كرد و بارودۆخی سیاسی وڵاتیان تاوتوێ كرد

    ڕۆژی 2023-2-13 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز ئوساكە نوجێفی سەرۆكی بەرەی ڕزگاركردن و گەشەپێدان كەوت و لەم دیدارە پێشهات و بارودۆخی سیاسی ئێستا و داهاتووی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.
    سەماحەتی حەكیم گرنگی یەكخستنی هەموو هەوڵ و ئەركەكانی بۆ سەرخستنی حكومەتی عێراقی و جێبەجێكردنی بەرنامەی بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەرز نرخاند و جەختی كردەوە لەسەر دابینكردنی هەلی كار و سوود وەرگرتن لە باشی باری دارایی  بۆ ئەوەی هیواو ئامانەجامی گەلی عێراق بهێنێتە دی.
    لەكۆتاییدا ئاماژەی كرد كە بەردەوام بوون لە لێدانی تیرۆر بە هۆی وەشاندنی گورزی دەستپێشخەر گرنگە بۆ لەناوبردنی تیرۆر و پێویستە بۆ ئەمەش ئەركەكان لە ڕووی هەواڵگری چڕ تر بكرێت.

    Related News