• بەڕێز حەكیم موختار چاوی دەوڵەتن داوادەكەین گۆڕانكاری لەیاسای موختارەكان بكرێت

    2023/ 02 /12 

    بەڕێز حەكیم موختار چاوی دەوڵەتن داوادەكەین گۆڕانكاری لەیاسای موختارەكان بكرێت

    لەبەرواری 2023-2-11 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە كۆمەڵێك لە موختارەكانی چەند گەڕەكێكی عێراقی كرد و لەم چاوپێكەوتنەی بەڕێزیان گوێبیستی هەموو كێشە و تەگەرەكان و خەمەكانی كاری موختارەكان بوو بۆیە جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە یاسای تایبەت بە موختار گۆڕانكاری تێدا بكرێت، هەروەها ڕوونیكردەوە كە موختار چاوی دەوڵەتە و لەڕووی كۆمەڵایەتی و یاسایی گرنگی خۆی هەیە.
    سەماحەتی حەكیم گوتیشی پێویستە هەق بە توێژی موختارەكان بدرێت و پاڵپشتی كردنیان لەگەڵ ئەو هەموو ئەركەی لەسەریانە بگونجێت و دووپاتی كردەوە كە عێراق ڕێگایەكی زۆر گەورە و باشی بڕیوە بۆ ئەوەی سەقامگیری و پێشكەوتن بەدی بهێنێت، ئێستاش گەورەترین ڕكابەی ئەوەیە كە باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بكرێت و داوای كرد كە موختارەكان بەردەوام هەوڵی ئەوە بدەن كە بەرپرسیارەكان لەهەموو كوڕیەك ئاگادار بكەنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەكان بكرێت.

    لەكۆتاییشدا سەماحەتی ئاماژەی كرد كە پێویستە ڕۆحیەتی گەشبینی و ئەرێنی باڵ بەسەر هەموو شتێك بكێشێت و تیشك بخرێتە سەر ئەو خاڵە باش و ئەرێنییانەی بەدی هاتوون و خاڵە نەرێنی و خراپەكانیش گەمارۆبدرێن بۆ ئەوەی چارە بكرێن و 25مین جامی كەنداو وەك نموونەیەكی ئەرێنی لەسەر سروشتی عێراقی بەرز نرخاند.

    Related News