• بەڕێز حەكیم جەخت لەسەر كارگێڕی هەمەجۆر لە كۆمەڵگا ئیسلامییەكان دەكات و داوادەكات كاری تازە لەسەر پتەوكردنی یەكڕیزی بكرێت

    2023/ 02 /08 

    بەڕێز حەكیم جەخت لەسەر كارگێڕی هەمەجۆر لە كۆمەڵگا ئیسلامییەكان دەكات و داوادەكات كاری تازە لەسەر پتەوكردنی یەكڕیزی بكرێت

    لەڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2023-2-8 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە شاندێك كە لە زانایانی ئاینی و كەسانی ئەكادیمی لە چەندین مەزهەب و پێكهاتەكانی جیاوازی عێراق پێكهابتوون، لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم گوتی خوێندنەوەی مێژوویی بۆ عێراق دەریدەخات كە عێراق سەنگێكی مێژوویی و ئیسلامی گەورەی هەیە كە وایكردەوە ببێتە وێستگەیەگی هەموو موسڵمانانی جیهان.

    سەماحەتی داوای كرد كە ڕێگا و ئامرازی تازە بۆ كۆكردنەوەی هەموو مسوڵمانان بە هەموو پێكهاتەكان بهێتە كایەوە،  هەروەها گرنگی یەكێتی مسوڵمانانی دووپات كردەوە تا موسڵمانەكان ببنە سەنگ و بنكەیەكی گەورەی جیهان بەحوكمی تاقی كردنەوە و ئەزموونیان لە دەوڵەمەنددكردنی شارستانێتی مرۆڤایەتی و بە حوكمی ئەوەش كە وڵاتانە خاوەن خێرو بێرو سامانێكی زۆرن.
    سەماحەتی داواشی كرد هەمیشە ڕێگای تایفە بەرنەدەن و بە سەرچاوەیەكی هزری و فیكری بۆ دەوڵەمەندكردنی كۆمەڵگای ئیسلامی هەژمار بكەن، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی شتە هاوبەشكان بپارێزن بۆ ئەوەی ببێتە دەروازە و خاڵێكی دەرپەڕین بۆ یەكگرتنی ئیسلامی  و هەروەها پاراستنی تایبەتمەندییەكان و ڕێزگرتنیان و ناردنی پەیامی ئاشتی و بەیەكەوەژیان.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم پەیڕەوی كردنی گارگێڕی هەمەجۆری دووپات كردەوە و ڕوونی كردەوە كە تایفییەت لە عێراق سیاسییە كۆمەڵگەیی نییە، چەند لایەنێكی سیاسی بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەكاری دەهێنن، بەڵام عێراقییەكان زوو توانیان ئەو حاڵتە كۆنترۆڵ بكەن و گەڕانەوە سەر بەیەكەوە ژیان و یەكگرتنیان، ئاماژەشی كرد كە ئەو ناكۆكییانەی هەبوو هەڵە تێگەیشتن بوو، بەهۆی بۆچوونی هەڵەی هەردوو لایەن بەرامبەر یەكتری، هەروەها گرنگی ئاڵوگۆركردنی سەردانەكانی بەگرنگ وەسف كرد بۆ ئەوەی لەنزیكەوە لە ڕاستی وڵاتەكان بگەن.

    Related News