سەماحەتی حەكیم داوا دەكات ڕێكەوتنە دووقۆڵیەكانی حكومەت بەپڕۆگرام بكرێت و كاتێكی دیاری كراوی بۆ دیاری بكرێت
لە ڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2023-2-8 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز ئێریك شوفالێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق كرد و لەم ددیارەدا باسی سەردانە سەركەوتووەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ فەرەنسا و كاریگەرییە ئەرێنیەكانی كرا و سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق بایەخ بەوە دەدات كە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی پتەو و هاوسەنگ بێت و ئاماژەشی كرد كە عێراق زۆر بەلایەوە گرنگە كە باشترین كۆمپانیا جیهانییە گران و سەنگینەكان بێن لە عێراق پڕۆژەی گەورە لە هەردوو بواری ووزە و گواستنەوە ئەنجام بدەن و لەكەیسی نەهێشتنی گەندەڵیش هاوكاری حكومەتی عێراقی بكەن.
لەكۆتایی دیدارەكەدا بەڕێز حەكیم جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە ئەو ڕێكەوتنە دوو قۆڵیانە بكرێنە بەرنامەی كاری حكومەت و كاتێكی دیاری كراویش بۆ جێبەجێكردنی دیاری بكرێت و گوتیشی پێویستە سوود لەو هەلانە وەربگیرێت كە عێراق لە بوارەكانی ئاوەدانكرنەوە و نیشتەجێ كردن و گەشەپێدان پێشكەشی دەكات.