• سەماحەتی حەكیم ..سەخاوت واتای سەرفكردنی پارەی حەڵالە لە خۆشی و ناخۆشیدا

    2023/ 04 /14 

    سەماحەتی حەكیم ..سەخاوت واتای سەرفكردنی پارەی حەڵالە لە خۆشی و ناخۆشیدا

    لە چواردهەمین وانەی ڕەمەزانی كە لە بەرواری 2023-4-13 ئەنجامدرا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەبارەت بە پەیامی مافەكانی ئیمامی ئێمە زەین ئەلعابدین كوڕی عەلی كوڕی حوسێن (سڵاوی لێ بێت)قسەكانی سەبارەت بە مافی دەست تەواو كرد، ئەمجارەش مامای ڕاستەقینەی دەست وجۆرەكانی جیاكردەوە، لەكۆتاییش گەیشتە مانای كینائی دەست، لێرەش مانای دەست بە مانای دەستی كراوە و دەستی داخراو دێت كە مانای سەخاوەت و مانای ڕەزیلی و چاوچنۆكی دەبەخشێت، لێرە سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە خەڵكی سەخی پارە لەڕێگای هەق سەرف دەكەن، دەبێت پارەكەش حەلال بێت و لەبەر ئەوەی سەخاوەت لەگەڵ پارەی حەرام بوونی نییە، كەسی سەخی ئەوەیە كە پارە لەڕێگای خۆشی و نەخۆشییەكان سەرف بكات و پارەش بە كەسی داواكەر و كەم دەرامەت بدات، بەڵام سەخی دەبێت لە پارەی خۆی ببەخشێت نەك پارەی خەڵكانی دیكە.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە كەسی سەخی هیچ شتێك موڵكایەتی ناكات بەڵكو ئەو هەبوونە و سەخاوەتی ئەو لە خودا نزیكی دەكاتەوە و نابێت لە هەژاری بترسێت هەرەوەها گوتیشی سەخاوەت هاوڕێی ئیسلامەتییە،  دڵی باشی وا دەكات خەڵكانی دیكەش ببنە موسڵمان و كاریگەری بەسەریان هەبێت، ڕوونیشكردەوە كە پارە ئەگەر خڕكرایەوە و سەرف نەكرا ئەوا خاوەنەكەی دەتۆقێت لەبەر ئەوەی تەنها بە پاراستنی سامانەكەی و بەڕێوەبردنی سەرقاڵ دەبێت.
    لەكۆتایشدا سەماحەتی باسی چەندین چیڕۆكی لەم بارەیەوە كرد و گوتی خواردنی كەسی سەخی دەرمانە و خواردنی كەسی چاوچنۆك و ڕەزیلیش دەبێتە نەخۆشی بۆ كەسەكە.