• سەماحەتی حەكیم.. بەدڵنیاییەوە پەیوەندی نێوان زوڵم و بەدرۆ خستنەوەی ئایتەكانی خودا هەیە

    2023/ 04 /03 

    سەماحەتی حەكیم.. بەدڵنیاییەوە پەیوەندی نێوان زوڵم و بەدرۆ خستنەوەی ئایتەكانی خودا هەیە

    لەشەشەمین وانەی ڕەمەزانی لە 2023-4-3 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەردەوام بوو لە باسكردنی پەیامی مافەكانی ئیماممان زەین ئەلعابدین عەلی كوڕی حوسێن (سڵاوی لێ بێت) و گەیشتە كۆتایی مانای مەجازی دەست، ڕوونیشی كردەوە كەلەو ئاسەوارانەی بەسەر دەستەوەیە یەكیان زوڵمە، ئاماژەی كرد كە دیدی قورئانی پیرۆز و ئایەت و بڕگەكانی لەسەر زاڵمان وەكو وەسف و كەس و كۆمەڵە كەس و بابەت هاتوون.

    لە تەواوكاری توێژینەوەكەی لەسەر زاڵمان وەك كەس و كۆمەڵە كەس سەماحەتی گوتی" دەبینین قورئانی پیرۆز باسی نەتەوەی ثمود دەكات كاتێك برایان پێغەمبەر ساڵحیان بەدرۆخستەوە بۆیە بەزاڵم ناویان دەهێنێت، هەروهها نەتەوەی مەدین و برایان پێغەمبەر خوا شوعێب كاتێك پشتیان لە پەرستنی خودا كرد و لەتای تەرازوو شكستیان خوارد، ئاماژەی كرد كە بەدڵنیاییەوە پەیوەندی هەیە لەنێوان سزای خودا و بەدرۆخستنەوەی ئایتەكانی و موعجیزاتی پێغەمبەرانی خودا، ڕوونیشیكردەوە كە خودای گەورە ئایاتی زۆری بۆ ئومەتی پێغەمبەری ئێمە (سلاوی خوای گەورەی لێ بێت) نەناردوە تا بەدرۆی نەخنەوە، وەك ئو مافەی لەسەریەتی كە پێشتریش لەسەر نەتەوەكانی دیكە هەبووە.
    سەماحەتی گوتیشی لە بڕگەكانی زوڵم وەك تاكە كەس و كۆمەڵ دەڵێت  ئەوان نەتەوەی سەبا سوپاسگوزاری خودا نەبوون لەسەر ئەو نیعمەتانەی پپێ بەخشیبوون، بۆیە هەقە لەسەریان سزای هەڵزڕان و دابڕان وەك لە دەقی قوڕئانی پیرۆز ئاماژەی پێ كراوە.