سەماحەتی حەكیم ..سەقامگیری عێراق كاردانەوەی بەسەر ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە هەیە
لەمیانەی چاوپێكەوتنی بە شاندێكی شێخ و پیاوە دیارەكانی عەشیرەتی نەجادات لە قەبیلەی شمەری ئازیز بەسەرۆكایەتی شێخ محەمەد عەبد كرێدی نەجادی لە خوارووی بەغدای ، رۆژی شەممە بەرواری 2023-17-6 بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەم دیدارە ئاماژەی بەو ڕكابەرییانە كرد كە ڕووبەڕووی عیراق هاتوەتەوە لەسەرووی هەمووان تیرۆر و چەند ئەیجندایەك كە عێراقیان شكاند، بەڵام عێراقییەكان بە ئیرادەیەكی پۆڵایین بەروەرووی هەموو ئاستەنگەكان بوونەوە كە ئێستا بوونە ڕابردوو، ئێستا هەموو شتێك گۆڕاوە و دیدی دەروبەر و جیهانیش بۆ سروشتی دۆخی عێراق گۆڕاوە و زۆر بە ئەرێنی خوێندنەوە بۆ دۆخی عێراق دەكرێت و باوەڕێك دروست بووە كە سەقامگیری عێراق تیشكدانەوەی ئەرێنی بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی هەموو ناوچەكەش هەیە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان وا دەكات عێراق ببێتە بەشێكی ئەمنی نیشتمانی و هەرێمی و نێودەوڵەتی، هەروەها عێراق لە ڕێگای ئەم پرۆژەیەوە دەبێتە ژمارەیەكی قورس لە جیهانی بازاڕی وزەدا و زۆر بە گەشبینی سەیری ڕۆڵی دەكرێت، بەتایبەتی لەگەڵ دەستپێكردنی شاڵاوی ئاوەدانكردنەوە لە ڕووی خزمەتگوزاری و بیناسازیدا، ڕوویشی كردەوە كە گرنگترین بنەماكانی سەركەوتن پەیوەستە بە خودی سەرۆكی وەزیرانی عێراق بەهۆی ئەزموونی لە ڕووی كارگێڕی و جێبەجێكردندا.