• سەید حەكیم: ڕكابەرییە ئابوورییەكان پێویستییان بە یەكگرتنێكی نیشتمانی و چاكسازی دەزگایەكان هەیە

    2026/ 08 /27 

    سەید حەكیم: ڕكابەرییە ئابوورییەكان پێویستییان بە یەكگرتنێكی نیشتمانی و چاكسازی دەزگایەكان هەیە


    لەمیانەی پەیوەندیكردن بە هێز سیاسییەكان و فڕاسكیۆنەكان، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە شاندی فڕاكسیۆنی ئەلبەیانی نیشتمانی كرد و لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كرا لەگەڵ سروشتی ئەو ڕكابەرییانەی لە قۆناغی ئێستادا ڕووبەڕووی عێراق دەبیتەوە.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ڕكابەری ئابووری ڕكابەرییەكی بە فشارە ئەوەش بەهۆی ئەو دۆخەی باڵی بەسەر ناوچەكە كێشاوە و بەسەر سروشتی عێراقیش كێشاوە و داوای كرد یەكڕیزی و تێگەیشتن و ئۆقرە گرتن هەبێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ببنەوە.

    سەید حەكیم ڕوونیكردەوە كە سنوورداركردنی چەك بەدەست دەوڵەت پرۆژەیەكی عێراقییە لەڕووی داواكاری و كات و سات و چۆنیەتی جێبەجێكردنی و گوتیشی پێویستە شالاوی سەر نەهێشتنی گەندەڵی درێژەی هەبێت و دۆسێی گەورە بە ئامانج بگیرێت و پارەی گشتی وەربگیرێتەوە، هەروەها داواشی كرد حكومەت پشت بە داتاكان ببەستێت بۆ وشككردنەوەی سەرچاوەكانی گەندەڵی.

    Related News