• سەماحەتی حەكیم ستایشی ڕۆڵی شونێنەپیرۆزەكان لەپێشوازیكردن لە ملیۆنەها سەردانیكەر دەكات

    2023/ 06 /15 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی ڕۆڵی شونێنەپیرۆزەكان لەپێشوازیكردن لە ملیۆنەها سەردانیكەر دەكات

    لەڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2023-6-14 بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی  بە شێخ ئەحمەد مەروی ئەمنیداری گشتی عەتەبەی رەزەوی پیرۆز و شاندی یاوەری كەوت كە پێكهاتبوون لەكۆمەڵێك شێخ و میدیاكار، لەم دیدارەدا سەماحەتی بیروڕای سەبارەت بەدۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتی و پەیوەندی مێژوویی لەنێوان هەردوو وڵاتی دۆست و دراوسێ كە عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێرانە  ئاڵوگۆڕ كرد.

    سەماحەتی ستایشی دۆخ و پێشكەوتنی كاری شوێنە پیرۆزەكانی عێراق و ئیرانی لە پێشوازی كردن لە ملیۆنەها سەردانیكەر لە هەموو وڵاتان كرد و داوای كرد بەردەوام بن لە ئاڵوگۆر كردنی ئەزموون لەنێوان هەردوولادا.

    سەماحەتی ئاماژەی بەو ڕۆلە كرد كە شوێنە پیرۆزەكان گێڕاویانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، لەبەر ئەوەی ئەوێ وێستگەی لاوە خۆبەخشەكان بوو، بۆیە ئەوانی لە باوەشگرت و مەشقی پێكردن و پێشوازی لێكردن، هەروەها نابێت ئەوە لە بیر بكرێت كە شوێنە پیرۆزەكان لە بابەتی ئاوەدان كردنەوە و بەشداری لە خزمەتگوزارییەكان رۆلی باشیان گێڕاوە.

    Related News