• سەماحەتی حەكیم نەهێشتنی گەندەڵی  بە ڕێگا گرتن لە گەندەڵكاران دەستپێدەكات

    2023/ 06 /11 

    سەماحەتی حەكیم نەهێشتنی گەندەڵی بە ڕێگا گرتن لە گەندەڵكاران دەستپێدەكات

    لەڕۆژی شەممە بەرواری 2023-6-10 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكیرەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی عەشیرەتی فەرتۆس و حەی ئەلئەمانە كەوت، لەم دیدارەدا كە لە میوانخانەی شێخ حەسیب فەرحان فەرتۆسی ئەنجامدرا، سەماحەتی حەكیم باسی ئەو ڕووبەڕووبوونەوانەی كرد كە لە قۆناغی پێشتر لەڕووی ئەمنی و كۆمەلایەتی و سیاسی دووچاری عێراق هاتبوون و ئاماژەی بە توانای عێراقییەكان لە زاڵ بوون زۆر بەئاقڵانە و ئۆقرەگرتن بەسەر ئەو ڕكابەرییانە كرد و ڕوونی كردەوە عیراق لەگەڵ ئەوانی دیكە بەراورد ناكرێت، بەڵكو تەنها بەخۆیەوە بەراورد دەكرێت، ئێستای عێراق باشترە دوێنێ و ڕۆژانی نزیكی بەر لە ئێستا.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گەڕانەوەی تەبایی كۆمەڵگا و یەكێكە لە گەورەترین ئەو دەستكەوتانەی بەدی هاتوون، هەروەها سەقامگیری ئەمنی و سیاسی، داواشی كرد كە هەڵوەستەیەك لەسەر پالەوانێتی 25 مینی كەنداو بكرێت و بزانرێت كە كاریگەری كۆمەڵایەتی چۆن بووە و عێراق هەموو لە بەسرە بێ هیچ هەستیارییەك ئامادەییان هەبوو.

    سەماحەتی گوتیشی نەهێشتنی گەندەڵی بە ڕێگا گرتن لە گەندەڵكاران دەكرێت ئەویش بە داتا كردن و ڕوونی و شەفافیەت و كەمكردنەوەی بیرۆقراتی و رۆتین، ئاماژەشی كرد دەبێت ستایشی بابەتی كرانەوەی دەوروبەر بكەین سەبارەت بەپرۆژەی گەشەپێدان، ڕوونیشی كردەوە كە ئەوە بەڵگەیەكە بۆ خوێندنەوەی بەرامبەر بۆ چاكبوونەوەی عێراق، هەروەها پەسندكردنی پەرژەوەندییەكانی عێراق وا دەكات سەقامگیرییەكەی وەك بەشێكی ئەمنی نیشتمانی هەموو وڵاتانی ناوچەكە و جیهان لێكبداتەوە.

    Related News