سەید حەكیم ڕۆلی هۆزەكان لە چەسپانی تەبایی كۆمەلایەتی و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان دووپات دەكاتەوە
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت لەنووسینگەی خۆی پێشوازی لە بەڕێز شێخی سەرجەم ئەلبوسالح شێخ بەدر ئەلرمێز كرد،لەم دیدارە باس لە دۆخی كۆمەلایەتی و سیاسی ولات كرا لەگەڵ بیرهێنانەوەی سروشتی پەیوەندی مێژوویی نێوان هۆزی ئەلبوسالح و خانەوادەی ئیمامی حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت)
سەماحەتی ئاماژەی بۆ سروشتی ئەو ڕكابەرییانەكرد كە دەوری عێراقییان داوە و ڕوونیكردەوە كە ڕكابەری ئابووری فشاری زۆر خستوەتە سەر دەوڵەت و بووەتە هۆكاری قەیڕانی كەمی نەختینەی دارایی یە، داواشی كرد ڕووبەڕووی ئەو ڕكابەرییانە ببنەوە بە یەكڕیزی و خۆڕاگری ناوخۆیی و دووپاتیشی كردەوە كە ڕۆلی هۆزە عێراقییەكان بەشێخ و پیاوە دیارەكانیان گرنگە بۆ چەسپاندنی تەبایی ناوخۆیی.