سەماحەتی حەكیم .. حكومەت سوورە لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەپێی بەرنامەیەكی حكومی كە ریزبەندی جێبەجێكردنی بەپێی گرنگی دەبێت
لە ناوچەی حەبیبییە لە بەغدا و لە میوانخانەی شێخ فالح لازم شاهین شێخی عەشیرەتی ئەلزیادات هۆزی ئەلبودەراجی بەڕێز، سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕۆژی 2023-6-10 چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ناوچەی حەبیبییە كەوت و لەگەڵیان باسی وێستگە یەكلایی كەرەوەكانی مێژووی عێراقی كرد.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە هەموو هەوڵ و كۆششی خۆی بۆ خزمەتكردنی ڕۆڵەكانی ئەو نیشتمانە دەدات، ڕوونیشی كردەوە كە هەڵوێستیان لە بەشداری نەكردن لە حكومەت بەهۆی ئەنجامە شێواوەكانی دوایین هەڵبژاردنەكان بوون.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە حكومەت سوورە لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەپێی بەرنامەیەك كە ڕیزبەندی جێبەجێكردنی كارەكانی بەپێی گرنگی دانراون، ئاماژەشی كرد كە ئەو دۆخە سەقامگیرییەی ئێستا هەیە كە پێشتر نموونەی نەبووە، وایكردوە كە دید وبۆچوونی هەمووان بۆ عێراق ئەرێنی و باش بێت و لەسروشتیش ئەوە وایە و واقیعە.
سەماحەتی ئاماژەی بە سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی كردو ستایشی یەكگرتنی نیشتمانی و دووركەوتنەوە لە حیزبایەتی و سیاسی كردن كرد و ڕوونی كردەوە ئێستا ناكۆكیەكان لەسەر بودجە بەشێكە لەو دۆخە دیموكراتییەی ڕژێمی سیاسی ئێستا بەرقەراری كردوە.
داواشی كرد كۆتایی بە دەوڵەتی تاكە داهاتی بێت و چیتر نەوت تاكە داهات نەبێت و دووپاتی كردەوە كە چارەسەر ئەوەیە كەرتەكانی بەرهەمهێنان وەك كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا ئەكتیڤ بكرێت.