سەماحەتی حەكیم گرنگی بەرقەرار بوونی بودجە و دەستپێكردنی بڕیارە تەشریعییەكانی دیكە دووپات دەكاتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دووپاتی كردەوە كە گرنكە بودجەی گشتی تێپەڕ بكرێت و ڕەزامەندی لەسەر بدرێت و دوای ئەوەیش دەبێت بابەتە گرنگەكانی دیكەی وەك یاسای نەوت و غاز و ئەوانی دیكەش یەكلایی بكرێنەوە، گوتیشی دەبێت ئەو كەش هێور و گونجاوە بقۆزینەوە بۆ ئەوەی ئەو سەقامگیرییەی ئێستا پێیدا تێپەڕ دەبین بیگۆڕین بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی.
سەماحەتی دوێنێ چوارشەممە بەرواری 2023-6-7 لە چاوپێكەوتنی بەڕێز موسەننا سامەرائی سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم گوتیشی كە ئێستا دید و بۆچوونی وڵاتانی دەروبەر و جیهان سەبارەت بەعێراق گۆڕانكاری بەسەر هاتوە، ئەوەش هەمووی بەهۆی توانای عێراقییەكان بووە كە توانیان بەسەر ڕكابەرییەكان زاڵ بن و قوربانی گەورە بدەن تا بەو ساتەی ئێستا گەیشتن.