سەماحەتی حەكیم .. كامڵ بوونی هەردو حەوزەی نەجەفی ئەشرەف و قومی پیرۆز لە بەرژەوەندی ئاشتی دەبێت
ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2023-6-6 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە سەماحەتی شێخ عەلی رەزا ئەعرافی سەرۆكی حەوزاتی زانستی قوم و شاندێكی زانایان كەوت كە یاوەری ئەویان دەكرد، سەماحەتی حەكیم لەم دیدارەدا ستایشی پەیوەندی مێژوویی نێوان عێراق و ئێران و هەردوو حەوزەی زانستی نەجەف و قومی پیرۆزی كرد و دووپاتی كردەوە كە هردووكیان لێك نزیكن و كامڵن و تەواوكاری یەكن ئەوەش لەبەرژەوەندی ئیسلام و ئەهلی بەیتە (سلاویان لێ بێت) لەهەر شوێنێكی ئەو جیهان بن.
سەماحەتی باسی لە پێشهات و دۆخی عێراق و گۆڕانكارییە ئەرێنییەكان كرد لەوانە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەستەڵات و پێشكەوتن لە ڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و رۆشەنبیری و ئابووری و ئەمنی ڕوونیشی كردەوە كە عێراق ئێستا لە سەقامگیرییەك دا دەژێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، ئەویش بەهۆی لەناوبردنی خانەكانی تیرۆر و یەكگرتنی توێژەكانی كۆمەڵگای عێراقی و پێكهاتەكانی، هەروەها بەهۆی پێكهێنانی هاوپەیمانێتیەك لە بەڕێوەبردنی وڵات كە هاوپەیمانێتیەكە بە ناونیشانێتی نیشتمانی یە.
سەماحەتی ئاماەی بۆ ئەو رۆڵە كرد كە فەتوای بەڕێز سیستانی كردی و هاوكێشەكەی تێدا هەڵاوگێر كردەوە بەسەر تیرۆر، هەروەها ستایشی رۆڵ و قوربانییەكانی حەشدی شەعبی و سەرجەم هێزە ئەمنیەكانی دیكەشی كرد لە ئازاد كردنی خاكی عێراق لە دەست تیرۆرستانی داعش، هەروەها سوپاسی ڕۆڵی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كرد لەو رۆڵەی لە یاریمەتیدانی عێراق گێڕای بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی تیرۆر ببێتەوە، پێشتریش ئەو پاڵپشتی و ڕێماییانەی پێشكەشیان كرد ڕۆڵی لە یەكگرتنی نیشتمانی هەبوو، سەماحەتی حەكیم ڕوونیشی كردەوە كە عێراق ڕۆڵێكی گرنگ لە ناوچەكە دەگێڕێت بە لێكنزیك كردنەوەی بۆچوونی نەیارەكانی ناوچەكە و ئەوەش تیشكدانەوەی سروشتی دۆخی ناوخۆی عێراقە.
سەماحەتی حەكیم، ڕوونیشی كردەوە كە دروشمە ئاینییەكان گرنگی زۆریان هەیە، لەبەر ئەوەی سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئەو بۆچوونانەی خراپن یان بە لاڕێدا دەرۆن، دووپاتیشی كردەوە كە پێشكەوتن لە ئاستی كاروانی حوسێنیەكان و ژمارەی میوانان و سەردانی كەران هەیە و داواشی كرد كە ڕووبەڕووی دیاردە كۆمەلایەتی مەترسیدارەكان ببنەوە وەك دیارەی جیابوونەوە و تەلاقدان و دیاردەی مادەی هۆشبەر و شتی هاوشێوە.