سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە باڵیۆزی پاكستان دەكات و داوای هاوكاری ئابووری و سەربازی لە لە ئیسلام ئاباد دەكات
لەڕۆژی سێشەممە بەرواری 2023-6-6 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێو بیلاول بۆتۆ زرداری وەزیری دەرەوەی پاكستان كرد، لەم دیدارەدا سەماحەتی پێشوازی لە سەردانەكەی بەڕێز وەزیر كرد و ڕوونی كردەوە كە ئەوەی دەستپێشخەرییەكی خێرو خۆشییە نێوان هەردوو گەلی موسڵمان و هاوڕێدا، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی هەردوو وڵات بەهۆی قورسایی و سەنگیان لە ڕووی دانیشتوان و مێژوو و هەڵوێستیان لە كەیسە چارەنووسسازەكان لەسەر ئاستی ئیسلامی و نێودەوڵەتی بەهێزتر بكرێت.
سەماحەتی داوای كرد هاریكاری لە ڕووەكانی ئابووری و سەربازی و ئاڵوگۆركردنی ئەزموونەكان لەم بوارەوە هەبێت و دووپاتیشی كردەوە كە هەردوو وڵات پێشتر بە چەندین ڕكابەری و تاقیكردنەوە تیپەڕ بوون، وەك گۆڕنكاری دەستەڵات و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
سەماحەتی حەكیم هەڵوێستی عیراقی بۆ وەزیری دەرەوەی پاكستانی دووپات كردەوە سەبارەت بە نزیك كرنەوەی بۆچوونەكان نێوان وڵاتە نەیارەكانی ناوچەكە وگوتیشی كە ولاتانی گەورەی ناوچەكە بریتین لە (ئێران و توركیا و سعوودیە و میسر و عێراق) لەگەڵ پاكستان كە سەنگی ئیسلامی و سەربازی خۆی هەیە.
سەماحەتی هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقی سەبارەت بە كەیسی فەلەستینییەكان دووپات كردەوە و سوپاسی بەڕێزیانی كرد بۆ ئەو داوەتی كە بۆ پاكستان ئاڕاستەی كراوە و بەڕێنی دا كە لە كاتی گونجاودا بەجێی بگەیەنێت.