• سەماحەتی حەكیم .. دیوانییە پێویستی بە هەوڵێكی زۆر زیاتر و چارەسەری ناوازە هەیە

    2023/ 06 /06 

    سەماحەتی حەكیم .. دیوانییە پێویستی بە هەوڵێكی زۆر زیاتر و چارەسەری ناوازە هەیە

    لەدیداری لەگەڵ بەڕێز مەیسەم ئەلشەهد پارێزگاری دیوانییە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕایگەیاند كە پارێزگای دیوانییە پێویستی بە هەوڵێكی زۆر زیاتر و چارەسەری ناوازە هەیە تا دۆخی باشتر بێت، لەم دیدارە كە لە ڕۆژی 2023-6-5 ئەنجامدرا سەماحەتی حەكیم گوتی پێویستە هەماهەنگی و هاریكاری لەگەڵ وەزارتەكان بكرێت بۆ ئەوەی پرۆژە پەك كەوتوەكانی ئەم شارە بكەوێتەوە كار و تەواو بكرێن، هەروەها پێویستە سوود لە ئەزموونی خەڵكانی بەهرەمەند وەربگیرێت بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەكانی پارێزگایەكە بكرێت.
    هەروەها جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی دەبێت سەرچاوەكانی داهاتی پارێزگاكە زیاتر بكرێت و پێویستە وەبەرهێنان هەبێت و پالپشتی جووتیارانیش بكرێت بەوەی ئامێری ئاودانی مۆدێرنیان بۆ دابین بكرێت، تاوەكو پڕۆسەی كشتوكاڵ و ئابووری بەرەو پێش بچێت، دواتر بەڕێز حەكیم گوێبیستی قسەكانی بەڕێز پارێزگار بوو سەبارەت بە پلانەكانیان بۆ ئەوەی دۆخی شارەكە لەسەر ئاستی گوزەران و خزمەتگوزارییەكان باشتر بكرێن.

    Related News