• سەماحەتی حەكیم چاوی بە بالیۆزی كوێت دەكەوێت و دۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندی دوو قۆڵی عێراق و كوێت لەگەڵی تاوتوێ دەكات

    2023/ 06 /05 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە بالیۆزی كوێت دەكەوێت و دۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندی دوو قۆڵی عێراق و كوێت لەگەڵی تاوتوێ دەكات

    ڕۆژی دووشەممە بەرواری 2023-6-5 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز تاریق عەبدوڵڵا باڵیۆزی كوێت لە عێراق كەوت و لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم هیوای سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی كە بڕیارە سبەی ئەنجام بدرێت بۆ خواستن كە دەبێتە هۆی سەقامگیری وڵاتەكە و هەردوولا جگە. لەوەش باسی چەندین تەوەری گرنگی دیكەیان كرد كە لە هەردوو لایەن جێی سەرنج و گرنگیە.

    سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە كە ئەو تیشكدانەوە ئەرێنییە كە بەهۆی پێكهاتنی هاوپەیمانێتی دەوڵەت هاتۆتە كایەوە حالەتێكە كە  تەیابی و ڕەزامەندی هەموو پێكهاتەكانی عێراقی لەسەرە، ئەوەش یەكەمین جارە پێكهاتەیەكی لەم شێوەیە دروست بكرێت، ئەوەش بۆ ئەوەی پاڵپشتی حكومەت و كارەكانی حكومەت بكات لە ئەنجامدانی كارەكانیدا.

    لەڕووی ناوچەكەش سەماحەتی ستایشی ئەو سەقامگیرییەی كرد كە ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت ودووپاتی كردەوە كە پێویستە ئەنجامە باشەكانی بقۆسترێتەوە، هەروەها ئاماژەی بە ئەنجامە ئەرێنیەكانی گەشتەكەی بۆ چەند وڵاتێكی دەوروبەر و برا دا ، گوتیشی بەردەوام دەبێت لە كاركردن بۆ پڕكردنەوەی بۆشاییەكان نێوان وڵاتانی عەرەبی و هەموو هەوڵی خۆی لەم ڕووەوە دەخاتە گەڕ، لەكۆتایشدا ئاماژەی كرد كە گرنگە هەماهەنگی و یەكگرتن هەبێت بۆ ئەوەی سووریا ئاوەدان بكرێتەوە و ئەو كارەساتە مرۆییەش تێپەڕ بكرێت كە كاریگەری زۆری لەسەر گەلی سووریا هەبوو.

    Related News