• سەماحەتی حەكیم..بەهەند هەڵگرتنی بەرژەوەندی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان وادەكات سەقامگیری ببێتە بەشێك لە ئەمنی نیشتمانی

    2023/ 06 /04 

    سەماحەتی حەكیم..بەهەند هەڵگرتنی بەرژەوەندی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان وادەكات سەقامگیری ببێتە بەشێك لە ئەمنی نیشتمانی

    لە دیوانی بەغدا بۆ گەنجانی بەهرەمەند لە رۆژی شەممە 2023-6-3 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی گوتی كە گەنجان هێزێكی گرنگن ئەگەر بەباشی بەكار هێنران و ڕكابەرییەكی سەختیشن ئەگەر بەباشی بەڕێوە نەبرێن، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق تەنها لەگەڵ خۆی بەراورد دەكرێت، ئەویش بەهۆی ئەو دۆخ و قەیرانانەی عیراق پێیدا تێپەڕ بوو، هەروەها بەهۆی گواستنەوەی پڕ بەكێشەی حوكم لە ڕژێمێكی دیكتارۆری بۆ ڕژێمێكی دیكموكراتی فرەیی، ئەو گواستنەوەیە لە نێوان ئەو سیستەمەی حزكمدا باجێكی زۆر لەسەر ئاستی ناوخۆی و دەرەكی بەدواوەبوو.

    سەماحەتی ڕوونی كردەوە، كا تایفیەت لە دەرئەنجامی كۆمەڵگا نییە بەڵكو دەرەنجامێكی سیاسییە كە بۆ ئەوەیە هەندێك دەستكەوتی سیاسی پێ قازانج بكرێت، بەیەكەوە ژیان قەدەرە نەك بژاردە لە نێوان كۆمەڵێك بژاردەدا، عیراقییەكان تایفیی یان بە ماوەیەكی پێوانەیی گەمارۆدا ئاماژەشی كرد كە زەرەرمەندی سەرەكی لە تیرۆر ئاینی ئیسلامی بووە كە بەدەست كاردانەوەكانی تیرۆر و خراپە كردن بۆ ئیسلام زۆر مەینەتی بەخۆیەوە بینی.

    سەماجەتی ستایشی نەوەی ئێستای لاوانی كرد كە پاكن و دوورن لە كاریگەرییەكانی ڕابردوو و حەزیان لە بەیەكەوە ژیان و تەباییە، گوتیشی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕەوتێكە دامەزاروە بۆ ئەوەی لاوان خواست و بۆچوونەكانی خۆیانی تێدا دەربڕن، تا ئێستاش پێنج نەوەی ئەو لاوانە هاتوونە مەیدان، ئێمە پالپشتی هەموو چیڕۆكێكی سەركەوتنی گەنجان دەكەین، گوتیشی عێراق ئێستالە سەقامگیرییەك دەژی كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، لە ڕوی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی و هەتا بگرە لەڕووی ئابووری و خزمەتگوزارییەوە، وەك دەبینن لە هەموو پارێزگاكان شۆڕشێكی گەورەی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاری هەیە، تیرۆر پێشتر ئەو ناوچانەی ڕاستەوخۆ لەناو بردبوو هەروەها هەموو چالاكییەكانی ئاوەدان كردنەوەش وەستابوو، بۆیە بودجە ئێستا گرنگیەكی سیاسییە و بۆجێبجێكردنیشی ئیرادەیەكی سیاسی دەوێت.

    سەماحەتی پڕۆژەی ڕێگای گەشپێدانی بەو پڕۆژەیە وەسف كرد كە لەبەرژەوەندی عێراق دەبێت بەبەروارد بە بەرژەوەندی ولاتانی دیكەی بەشداربوو، ئەوەش وادەكات سەقامگیری ببێتە بەشێك لە ئەمنی نیشتمانی، داواشی كرد ئەو ڕۆڵەی عێراق لە ناوچەكە دەیبینیت بە لێكنزیك كردنەوەی بۆچوونی نەیارەكانی ناوچەكە هەر بە پارێزراوی بمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی هەر سەقامگیرییەكی ناوچەكە لە بەرژەوەندی عیراقیش دەبێت. هەروەها سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە هەوڵەكان یەك حرێن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی بازرگانی مادەی هۆشبەر و بیربۆچوونە خراپەكان ببنەوە كە ئێستا هاتەونەتە نێو كۆمەڵگای عێراقی، داواشی لە گەنجان كرد شانازی لە وڵات و كەلتوور و ناسنامەیان بكەن ز دەستپێشخەری سیاسیان هەبێت یان بە دروستكردنی كیانێكی سیاسی یان لەگەڵ هێزی سیاسی وا ڕێكبكەون و كار بكەن كە لەگەڵ بۆچوونی ئەوان دەگونجێت.

    سماحەتی وەسفی هۆكاری سەردانەكانی بۆ پارێزگاكان كرد و گوتی ئەوە بۆ سەردانی كردنە و ئەوەیە لەسروشتی پارێزگاكان شارەزا بێت و پارێزگاری لە پەیوەندییەكان لەگەڵ كەس و كارمان بكەین، گوتیشی تشرین جووڵەیەكی گەنجانە بوو داواكاییەكانیش هەق بوون، پێویستە خاوەن ئەو داواكارییە هەقانە جیابكەینەوە لەوانەی كە هاتنە سەر خت بۆ ئەوەی چەند دەستكەوتێكی سیاسی بەدەست بهێنن، دواشی كرد ئەو ناگونجاندنە لە تەمەن لابدرێت، بۆ نموونە ناكرێت ڕێگا و مۆڵەت بدەین بە یەكێك كە تەمەنی 25 ساڵە  كە حیزب دابمەزرێنێت لە كاتێكدا ئەو ساڵەی دیاری كراوە 30 ساڵ بێت.

    Related News