سەماحەتی حەكیم داوای دابین كردنی كەشێكی نموونەیی بۆ تاقیكردنەوەكانی قوتابیانی قۆناغی كۆتایی دەكات
لەڕۆژی شەممە بەرواری 2023-6-3 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز ئیبراهیم نامس ئەجبووری وەزیری پەروەردە كەوت، لەم دیدارە بەڕێزیان گوێبیستی پلانەكانی وەزارەت بۆ ساڵی داهاتوو بوو، هەروەها باسی بەڕێوە چوونی تاقیكردنەوەكانی وەزاری كرا بۆ دوایین قۆناغەكان، سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە بەهەماهەنگی لەگەڵ دام و دەزگاكانی دیكە كەش و هەوایەكی نموونەیی دابین بكەن، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە دەزگای پەروەردە بەهەر سێ ڕوكنی سەرەكی كە بریتین لە مامۆستا و قوتابی و قوتابخانە بەرەو پێش بچن، هەروەها بە پێویستی زانی كە مامۆستاكان مەشقیان پێ بكرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا برۆن و بتوانن بایەخی زیاتر بە قوتابیەكان بدەن و ئاستی پڕۆگرامەكانیش بەرز بكەنەوە.
سەماحەتی داوای كرد كە پڕۆگرامەكان بەشێوەیەك گۆڕانكاری بەسەر بێت كە لەگەڵ فرەیی و هەمە چەشنی عێراق لە ڕووی پێكهاتەكان بگونجێت و مافی مرۆڤ و بەهای دیموكراتی بچەسپێنێت، داواشی كرد بایەخ بە ژێرخانی دامودەزگایەكانی خوێندن بدرێت و قوتابخانەكان ئاوەدان بكرێنەوە و دوو دەوامی نەمێنێت و هەموو پێداویستیەكانیش بۆ قوتابخانەكان وەك تاقیگە و شتی دیكە دابین بكرێت.