سەماحەتی حەكیم .. پڕۆژە زەبەلاحەكان عێراق دەخاتە سیستەمی بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەكان
لە رۆژی چوارشەممە 2023-5-31 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ئەلبو جەواری لە زەعفەڕانیە كەوت، لەم دیدارە بەڕێزیان باسی چەندین وێستگەی مێژوویی لە مێژووی عێراق لەگەڵ ئەوان كرد.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە، كە باشترین سیفەتی عێراق و عێراقییەكان ئەوەیە كە توانیان هەیە لە نێو ڕكابەرییەكان و كێشەكان بە هێزەوە بچنە دەرەوە، گوتیشی ئەو ڕكابەرییانەی تووشی عێراق بوون ئەگەر تووشی هەر وڵاتێكی دیكە هاتبوایە ئەوا ئەوو وڵاتە لەنێو وڵاتان باسی نەدەكراوە و لە نێو ولاتانیش نەدەما.
سەماحەتی ئاماژەی كردكە پێویستە داواكردن بۆ نەهێشتنی گەندەڵی لە پێناو بەرژەوەندی كەسی و خۆیی جیابكرێتەوە، داواشی كرد خوێندنەوە بۆ گۆڕنكارییەكانی ناوچەكە و بكرێت و قەیران و كێشەكان سفر بكرێنەوەو بە ئەرێنی سەیری سروشتی عێراق بكرێت و دەبێت هەموو بزانن كە عێراق كەسی نییە تەنها كەسوكاری خۆی نەبێت، چەحتیشی كردەوە لەسەر بەهێزكردنی دۆخی ناوەوە بۆ ئەوەی دەست تێوەردانی دەرەكی كاڵ بكرێتەوە و كەم بكرێتەوە.
لەكۆتایشدا گوتی ئەو پڕۆژە زەبەلاحانەی لە عێراق ئەنجام دەدرێت دەكەوێت نێو سیستەمی بەرژەوەندییە نێو دەوڵەتەكان و گەشبینی خۆی بۆی دەربڕی و بۆ ئەوەی زیار دەرپەڕێت و پێش كەوێت و بە ئامانجی خۆی بگات.