• سەماحەتی حەكیم چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوەدیارەكانی زەعفەرانیە كەوت

    2023/ 05 /31 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوەدیارەكانی زەعفەرانیە كەوت

    لەرۆژی چوارشەممە بەرواری 2023-5-31 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە میوانخانەی شێخ عەلا زوبێدی چاوی بە كۆمەڵێك گەورە و شێخ و پیاوە دیارەكانی زەعفەرانیە كەوت.

    لەم دیدارەدا سەماحەتی حەكیم لەم چاوپێكەوتنە باسی مێژووی پەیوەندی بە هۆزە عێراقییەكان و ڕۆڵیان لە هەڵگرتنی ئاڵای ئیسلام و وەفاداری بۆ ئەهلی بەیت كرد و بە كارێكی گرنگی نێو كۆمەڵگەی وەسفكرد، هەروەها دووپاتی كردەوە كە تاقیكردنەوەی عێراق سەلماندی كە دەكرێت دادپەروەری لە ڕێگەی حوكمێكی دیموكراتی بێتە دی، بەمەش هەموو ئەو بۆچوونانەی لەناوبرد كە پێیان وابوو عێراق تەنها بە حوكمی دیكتاتۆری و حوكمی تاكە كەسی سەركەوتوو دەبێت.

    بەڕێزیان ئاماژەی بە دۆخی سەقامگیری ئێستا كرد و گوتی ئەوە پێشتر ڕووی نەداوە بەتایبەتی لەسەر  ئاستی ئەمنی و سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی  داواشی كرد هەڵوەستە لەسەر ئەو دیدە ئەرێنی و باشەی وڵاتانی دەوروبەر و  جیهان سەبارەت بەعێراق بكەن.

    سەماحەتی جەختی كردەوە كە دەبێت ئەو قۆناغە بقۆزینەوە بۆ ئەوەی دۆخەكە بەرەو سەقامگیری هەمیشەیی و بەرەو گەشەسەندن ببەین و واز لە زماین ڕەشبینی و بێ ئومێدی بهێنین، دووپاتیشی كردەوە كە ناوناوبانگی عێراق بەرپەرسیارێتی هەموو لایەكان دەبێت.

    Related News