• بەڕێز حەكیم : نەجەفی ئەشڕەف و ئەزهەری شەریف نوێنەرایەتی هێڵی ناوندگیری ئیسلامی دەكەن

    2023/ 05 /30 

    بەڕێز حەكیم : نەجەفی ئەشڕەف و ئەزهەری شەریف نوێنەرایەتی هێڵی ناوندگیری ئیسلامی دەكەن

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دووپاتی كردەوە كە ئەزهەری سەریف و نەجەفی ئەشرەف نوێنەرایەتی هێڵی ئیسلامی ناوەندگیر دەكەن، لێرەش بەڕێزیان ئاماژەی بە مێژوو و بڵاوكراوەكان و ئاڵوگۆركردنی زانست و زانیاری لە چەندین بۆنە لە نێوان ئەو دوو مینارەیە كرد.

    ئەو قسانەی حەكیم لەمیانەی وەڵامدانەوەی چەند كەسانێكی زیرەك و بەهرەمەند ڕووناك بیر بوو لەو تەوەرەی دگتۆر محەمەد ئەبوو كەلەل لە پایتەختی میسری لە قاهیرە لە بەرواری 2023-5-29 ئەنجامدرا ، لەم كۆڕەدا سەماحەتی حەكیم باسی سورشتی دۆخی ئێستای عێراق و پێشهاتەكان و دۆخەكەی كرد و ڕوونی كردەوە كە بەرژەوەندی عێراق لەوەدایە كە چاوی لە بەرژەوەندی خۆی بێت و لەگەڵ هیچ لایەنێك نەبێت بۆ دژایەتی لایەنێكی دیكە ، هەروەها پێویستە بەرامبەر هەمووان كراوە بێت و هەوڵی بنیاتنانی بەرژەوەندی لەگەڵ هەموو لایەك بێت.

    بەڕێزیان ئاماژەی كرد كە ڕێگای گەشەپێدان وەك سیستەمێكی ئابووری بۆ عێراق و ناوچەكە بێت، بەپێویستیشی زانی كە بەرژەوەندییەكان ڕێكبخرێن لەبری ئەوەی تێك بئاڵێن و نەگەنە ئەنجام، ئاماژەشی كرد كە هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت هاوپەیمانێتییەكە كە پێكهاتەكانی تێپەڕ كردوە و ناونیشانێكی نیشتمانی هەیە و سەرەتای كارێكی هاوبەشیش دەبێت.
    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی ئامادەسازی سیاسی بۆ گواستنەوە بۆ قۆناغی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە نیو كۆ یەك، سەرنجیشی دا كە ئامادەبوون پێكهاتەكان سەنگی خۆی لە هەموو هاوپەیمانێتیەك دەبێت، گوتیشی ناكۆكی لەنێو ماڵی یەك پێكهاتە دیاردەیەكی ئاساییە و ئەرێنییە واتای ئەوەیە كە كێشە و ناكۆكیەكان سیاسین و ناكۆكی نێوان پێكهاتەكان نییە.

    سەماحەتی حەكیم گوتیشی گەڕانەوەی پەیوەندیەكانی سعوودیە و ئێران لە بەرژەوەندی سەقامگیری عیراق هەژمار دەكرێت و ڕوونیشی كردەوە كە بەرژەوەندییەكان خۆی سەپاند لە ڕكابەرییەك كە قازانجی هیچ لایەنێكی نەبوو.

    سەماحەتی لە درێژەی قسەكانی باسی حەشدی شەعبی كردو گوتی ئەو دەزگایەكی سەربازی دەوڵەتە و لەژێر فەرمانی سەرۆكی هێزە چەدارەكان دایە، ڕوونیشی كردوە كە حەشدی شەعبی ڕێك دەڕوات لە ڕێگای بەدەزگاكردن و پێشوەچوون و مەشقی زیاتر لەبەر ئەوەی هێزێكی كاریگەرە و بەئەزموونە لە نەهێشتنی تیرۆر.

    دووپاتیشی كردەوە كە پشتگیری لە كەیسەكانی گەلی فەلەستینی دەكات و ئاماژەی بە یاسای بە تاوانكردنی گەڕانەوەی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئیسرائیڵ كرد كە پەرلەمانی عێراقی دەریكردوە.

    Related News