• سەماحەتی حەكیم چاوی بە قەداسەتی پاپا تزوارسی دووەم كەوت

    2023/ 05 /29 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە قەداسەتی پاپا تزوارسی دووەم كەوت

    لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ كۆماری عەربی میسر، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەڕۆژی 2023-5-28  چاوی بە بەڕێز قەداسەتی پاپا تزاوارسی دووەم كەوت كە پاپای ئەسكەندەریە و بەتریاركی كەرازەی مەرقەسییە، لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە لە عێراق بایەخی زۆر بە هەموو پێكهاتە كریستیانەكان دەدەن و هەروەها هاوبەشە ئەقباتەكانیش پەیوەندیمان باشە و بایەخی زۆریش بە هەموو كریستیانەكانی وڵاتەكەمان دەدەین و پەیوەندی باشمان لەگەڵ هەمووان هەیە، هەرەها گوتیشی سەردانی كڵێسەكان دەكەین لە ئاهەنگ و بۆنەكاندا و بەشداری قەداس و ڕێو ڕەسمەكانیش دەكەین و بەباشی سەرپەرشتیان دەكەین.

    سەماحەتی گوتیشی ئێمە بەباشمان زانیوە لەكاتی سەردانیكردنی هەموو پارێزگانمان كە پەیوەندیمان لەگەڵ پێكهاتەی كریستیانەكان بەردەوام بێت و سەردانی كڵێسەكانیان بكەین و وا بكەین كە هەست بە بایەخپێدانی ئیمە بكەن، لەبەر ئەوەی ئێمە ڕۆڵەی یەك وڵاتین.
    سەماحەتی گوتیشی میسر خوشەكە گەورەی وڵاتانی عەرەبە و چاومان لەوەیە پەیوەندی تەواوی لەگەڵ عێراق هەبێت، هەروەها باسی پەیوەندییە هاوبەشەكان و مێژووی هاوبەش و قووڵی پەیوەندییەكان و شارستانێتی و فرەیی و ڕۆڵی هەردوو وڵاتی كرد لەسەر ئاستی وڵاتانی عەربی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا.

    Related News