• سەماحەتی حەكیم داوای هاوپەیمانێتی پێنجینە دەكات كە چەند وڵاتێكی گەورەی ناوچەكە لەخۆ دەگرێت

    2023/ 05 /29 

    سەماحەتی حەكیم داوای هاوپەیمانێتی پێنجینە دەكات كە چەند وڵاتێكی گەورەی ناوچەكە لەخۆ دەگرێت

    لەرۆژی دووەشممە بەرواری 2023-5-29 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی داوای دامەزراندنی هاوپەیمانێتیەكی پێنجینە كرد كە كە چەند ولاتێكی گەورەی ناوچەكە لە خۆوە دەگرێت.

    ئەوە لە میانەی پرێس كۆنفرانسێك بوو كە سەماحەتی لە بارەگای بالیۆزخانەی عێراق لە قاهیرە ئەنجامدرا، سەماحەتی شانازی خۆی بۆ میسر رۆڵە مێژووییەكانی دەربڕی و ڕوویكردەوە كە عێراق ئیستا  دۆخێكی سەقامگیری بەخۆیەوە دەبینی كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە لە ڕووەكانی ئەمنی و سیاسی و ئابووری و كۆمەلایەتی و ئەوەش لەبەر ئەوەی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت خۆی باوەشی بۆ ئەو حكومەتەی ئێستا كردوەتەوە، هەروەها گوتیشی خواستێكی زۆر بەرامبەر بە كرانەوە بەرامبەر عێراق هەیە و هەموو وڵاتانی دەوروبەرو جیهانیش پێیان باشە پەیوەندییان لەگەڵ هەبێت و سەقامگیری تێیدا بەردەوامی هەبێت.

    هەروەها ئاماژەی بە خواستێكی عەرەبی كرد بۆ هەماهەنگی و هاوكاری لەنێون ولاتانی ناوچەكە بەشێوەیەك كە پێشتر ڕووینەداوە، دووپاتیشی كردەوە كە پێی گرنگە هاوپەیمانێتیەكی پێنجینە كە هەر پێنج وڵاتی گەورەی ناوچەكە (عیراق و میسر و سعوویە، توركیا، ئێران) لەسەر بنەمای هاوكاری سیاسی و ئابووری و بەدی هێنانی گەشە سەندن دروست بكرێت و بەرژەوەندی گەلانی ئەو ناوچانەش سوود مەند بن، لەبەر ئەوەی گەشەپێدان سەرەتایەكی گرنگە بۆ ئەوەی بەرژەوەندی ولاتانی ناوچەكە بهێتە دی.

    سەماحەتی داواشی كرد ڕۆڵەكانی نێوان دەزگای ئەزهەری پاك و نەجەفی ئەشرەف كامڵ بێت لەبەر ئەوەی هێڵێكی ناوەندگیری و لێبوردەیی لەخۆوە گرتوە، هیواشی خواست لە زووترین هەلدا ئیمامی گەورە سەردانی عێراق بكات هەر كاێك ئارەزووی هەبوو، لەبەر ئەوەی ئەو سەردانەی خزمەتی ناوچەكە و گەلەكانی دەكات وهەروەها جگە لەوەش كاریگەری لەسەر ئاستی ئاینی و كۆمەڵایەتی هەیە.


    سەماحەتی ڕوونیشی كردەوە كە ئیرادەیەكی جیدی هەیە بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و میسر بەرەو پێش بچێت و چاوەڕێ دەكرێ ئەو ئیرادەیەش هەنگاوی جیدی لەدواوە بێت  بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوە دوو قۆڵیە چاوەڕوانكراوەكان شتێك بكات كە خزمەتی  بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات و گەلی برا بكات.

    Related News