• سەید حەكیم: ناساندنی نەوەكان بە مێژووی عێراق بەهای یەكگرتوویی و رۆڵی قوربانییەكان لەپارستنی دەردەخات

    2026/ 09 /10 

    سەید حەكیم: ناساندنی نەوەكان بە مێژووی عێراق بەهای یەكگرتوویی و رۆڵی قوربانییەكان لەپارستنی دەردەخات


    سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت سەردانی میوانخانەی بریفكانی كرد و لەوێ لە میوانخانەی شێخ مەئموون بریفكانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكە كەوت، سەماحەتی خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانە دەربڕی و گوتی كە ئامانج لەو سەردانە پەیوەندیكردنە بە كەسوكاری شەهیدان و خاندەوانە بەڕێزەكان لە كوردستان.

    سەماحەتی باسی هەڵوێستی ئیمام موحسین حەكیمی كرد كە داكۆكی لە گەلی كورد كرد بەرامبەر دەستەڵاتی ئەو كات بە حەرامكردنی شەڕی گەلی كورد و دووپاتی كردەوە كە ئیمام حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت)باجی ئەو هەڵوێستەی دا لەلایەن دەستەڵاتی زاڵمی ئەو سەردەمە، دووپاتیشی كردەوە كە ئەوە درێژەی كێشە بە پەیوەندی شەهید میحراب و عەزیزی عێراق (نهێنییان پارێزراو بێت).

    بەڕێز حەکیم دووپاتی کردەوە کە عێراق بە شێوەیەکی نەگەڕاوە خۆی لە دیکتاتۆریەتی قێزەون ڕزگار کردووە و ڕایگەیاند کە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی وڵات نیعمەتێکی خوداییە و جەختی لە یەكڕیزی نیشتمانی و گرنگی پەیوەندی بەردەوام و چاندنی ئەم بەهایانە لە نەوەکانی داهاتوودا کردەوە. 
    بەڕێزیان جەختی لەوە کردەوە کە دیدگای جیاواز چاوەڕوانکراو و سروشتییە، هەروەها داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن و پابەندبوون بە بنەمای شەفافیەت و پاراستنی یەكڕیزی نیشتمانی كرد...
     

    Related News