سەماحەتی حەكیم دۆخی سیاسی عێڕاق لەگەڵ ئەمینداری گشتی زاكۆی ولاتانی عەرەبی تاوتوی دەكات
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ كۆماری عەرەبی میسر لە ڕۆژی 2023-5-29 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز ئەحمەد ئەبو ئەمینداری گشتی زانكۆی وڵاتانی عەرەبی كەوت و لەم دیدارە باس لیی دۆخی سیاسی عێراق كرا.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق چەندین گۆڕانكاری ئەڕینی و باشی بەسەر هاتوە كە هاوكات بوو لەگەڵ دامەزارندنی حكومەتی عێراقی و هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە ڕووی هەمەجۆری هێزە سیاسییە بەشداربووەكان لەم هاوپەیمانێتیە.
سەماحەتی گوتیشی كەشێكی ئەرێنی و باش باڵی بەسەر ناوچەكە كێشاوە، هەورەها پیرۆزبایی دووبارە كاركردنی عەرەبی و هەماهەنگی هاوبەشی ولاتانی عەرەبی سەبارەت بە گەڕانەوەی سووریا بۆ وەرگرتنەوەی كورسییەكەی خۆی لە زانكۆی عەرەبی لێكرد، هەروەها ستایشی بۆچوونی سەركردە عەرەبیەكانی كرد سەبارەت بە یەكبوونی عەرەبی وئەو ڕێو شوێنانەی بۆ چارەسەركردنی قەیڕانەكان لە نێو ماڵی عەرەبی پەیڕەوی دەكرێت.