غسەماحەتی حەكیم داوای یەك هەڵوێستی عەرەبی دەكات لە ڕێگای دانانی بەرەیەكی تەبا لەگەڵ هەمووان
سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی داوای كرد عەرەب یەك هەڵوێست بن و كار لەسەر دروستكردنی بەرەیەكی عەرەبی سەرەكی و تەبا و هاوسەنگ لەگەڵ هەمووان هەبێت نەك تەنها لەگەڵ لایەنێك بەرامبەر لایەنێكی دیكەدا، بەڵكو بەرەیەك بۆ بەرژەوەندی هەموو وڵاتانی عەرەب بێت.
سەماحەتی لەم بارەیەوە لە گوتەیەكی لە كاتی میوانداری كردنی لە سەنتەری ئەهرام بۆ توێژینەوەی ستراتیژی لە رۆژی دووشەممە بەرواری 2023-5-29 ئاماژەی بە دۆخی سیاسی داو ڕوونی كردەوە كە پێشتر چۆن بووە و ئێستاش چۆنە، گوتیشی عێراق دوای گۆڕانی سیاسی بەدەست چەندین هۆكاری دەرەكی تووشی مەینەتی هات، ترسی ئەوەشی لەسەر بوو ئەوە درێژەی هەبێت و بەو شێوەیە بگاتە وڵاتانی ناوچەكەش، لەسەر ئاستی ناوخۆش زۆر لە پێكهاتەكان لەگۆڕانكاری دەترسان و ترسیان هەبوو كە دۆخەكە بەرەو دواوە بگەڕێتەوە.
سەماحەتی ئاماژەی بە سروشتی ئەو گۆرانكارییانە كرد و دوای تێپەڕ بوونی دوو دەیە لە كات بەسەر ئەوەدا دووپاتی كردەوە كە ئێستا بواری كۆمەڵایەتی گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و ئێستا بڕیاری بەیەكەوە ژیان لە نێوان پێكهاتەكان بەبڕیارێكی عێراقی و پرۆسەیەكی عێراقی هاتوەتە كایەوە، عیراقییەكان ئێستا لە خراپترین دۆخیش لەیەك دانابڕێن.
سەماحەتی حەكیم گوتیشی هەبوونی پارە و باری دارایی گونجاو كە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ڕوویدا لەگەڵ بەرەو پێشچوونی باری ئەمنی دوای لەناوبردنی تیرۆر و لەناوبردنی خانەكانی و ژێر خانەكەی هەروەها هەبوونی بنكەیەكی زانیاری سەبارەت بە جووڵەی تیرۆرستان و چالاكییەكانیان وای كردوە تاقیكردنەوەی عێراقی لە ڕووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە ئەزموونێكی باش و نموونەیەك لە وڵاتانی دەوربەر و دراوسێ سوودی لێوەربگیرێت.
سەماحەتی گوتیشی تیرۆر ڕكابەریەكی ڕاستەقینە بوو عیراقییەكانیش بەرەو پیلی فەتوای ئیمام سیستانی هاتن و بەرگریان لە وڵاتەكەیان كرد.
سەماحەتی هیوای خواست بگەن بە چەن هاوپەیمانێتییەك بۆ ئەوەی جووتەی بەلایەنبوون و بەرهەڵستی كردن لەخۆوە بگرێت، ئاماەشی كرد كە رۆڵی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانێتی دەوڵەت هاوپەیمانێتییەكی دەستەلاتدارە بە ناونیشانێكی نیشتمانی.
لە كۆتاییدا سەماحەتی دووپاتی لەسەر گرنكی ڕووبەروونەوەی ڕكابەری ئابووری و خزمەتگوزاری كرد و گوتی دەبێت وڵات بۆ ئەوەی پشت بە تاكە داهاتی نەوت قایم نەكات پێویستە كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا ئەكتیڤ بكات، ئەو پێنجینە زۆر گرنگە لەهەموو وڵاتە گەورەكانی ناوچەكە كە توركیا و ئێران و سعوودیە و عێراق و میسرن، سەرنجیشی دا كە ئەو جۆرە هاوپەیمانێتیە بۆ خزمەتی لایەنێك نییە بەڵكو بۆ خانەی بەرژەوەندی هەمووان هەژمار دەكرێت.