سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر پێویستی یەكگری عەرەب و ئەنجامدانی هاوبەشی ئابووری دەكات
بەڕێز عەمرا حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە نەتەوەی عەرەبی یەك بگرێت و برۆن هاوبەشی ئابووری لەگەڵ یەك ئەنجامە بدەن.
ئەوە لە میانەی ئەو گوتەیەی بەڕیز حەكیم بوو لە هۆڵی سیاسی كە لە بالیۆزخانەی عێراق لە قاهیرە لە رۆژی 2023-5-28 ئەنجامدرا، لەم دانیشتنە سەرۆكی ئەنجومەنی گەلی میسری و عەمرۆ موسای ئەمینداری پێشووی زانكۆی عەرەبی و چەندین بالیۆز و سەرۆكی نێردە دیپلۆماسییەكان ئامادەی بوون، جگە لەوانەش چەندین كەسایەتی رۆشەنبیر و سیاسی و كۆمەڵایەتی گوێبیستی گوتەكەی بەڕێز حەكیم بوون.
لەمیانەی قسەكانیدا سەماحەتی حەكیم گوتی ڕەوشی عێراق لە قۆناغەكانی ڕابردوودا بەشێوەیەكی نەرێنی و خراپ تیشكدانەوەی لەلایەن وڵاتانی دەوروبەر و وڵاتانی جیهان هەبوو، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عیراق توانای ئەوەی هەیە ڕۆڵی زۆر تایبەت بگێڕێت و ئەو یاریزانێكی سەرەكییە لەناوچەكە، دووپاتیشی كردەوە كە ڕۆلی عێراق و میسر زۆر گرنگە لە پاراستنی نەتەوەی عەرەبی و یەكڕیزی ز پەرژەوەندی گەلەكانی و چارەنووسیان.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە سەردانەكەی بۆ میسر لەمیانەی ڕێز و پێزانینی زۆریەتی بۆ میسر و گەلەكەی چونكە پەیوەندییەكانی عێراق و میسر لەبەرژەوەندی ئەوانی دیكەیە، هەرچەندە هەژماریان لەسەر هەژماری خۆیان نییە.
سەماحەتی داوای كرد فرە پێكهاتەیی لە عێراق پارێزراو بێت و ناكۆكیەكانی بەڕێوە ببرێت،هەروەها بەریزیان زاراوەی كەمینەی ڕەتكردەوە و لەبەر ئەوەی بابەتەكە بەژمارە پەیوەست نییە بەڵكو هەر پێكهاتەیەك دەتوانێت بە كەلتوور و رۆشەنبیری خۆی كۆمەڵگە دەوڵمەند بكات، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق ئێستا لە ڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابووری زۆر سەقامگیرە و بەشێوەیەك كە پێشتر ئەویە بەخۆیەوە نەبینیوە، ئێستا بەیەكووە ژیان و تەبایی هەیە، لێرەش سەماحەتی باسی سەردانەكەی كەركووكی كرد كە چۆن هەموو پێكهاتەكانی بەیكەوە بەتەبایی ژیان بەسەر دەبەن.
ڕوونیشی كردەوە كە سیستەمی دامودەزگای ئەمنی ئێستا زۆر ئامادەترە و هەموو گوتارێكی توندڕەویش ڕەت دەكرێتەوە، ئاماژەشی كرد كە ئێستا هاوپەیمانێتی كارگێڕی دەوڵەت وەك هاوپەیمانێتییەكی دەستەڵادتدارە بەناونیشانێكی نیشتمانی.
لەكۆتایشدا دووپاتی كردووە كە یەكڕیزی نەتەوەی عەرەبی و گەڕان بەدوای هاوبەشی ئابووری و ئاڵوگۆڕكردنی بەرژەوەندییەكان لەگەڵ هەمووان گرنگە، هەروەها گرنگە میسر و عێراق ڕۆڵی مێژوویی خۆیان بگەڕێننەوە.