• سەماحەتی حەكیم چاوی بە بەڕێز سامح شوكری وەزیری دەرەوەی میسر دەكەوێت

    2023/ 05 /28 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە بەڕێز سامح شوكری وەزیری دەرەوەی میسر دەكەوێت

    هەر لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ میسر، لە رۆژی 2023-5-28 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز سامح شوكری وەزیری دەرەوەی میسر كەوت و لەم دیدارە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی بەغدا و قاهیرە تەوەری سەرەكی گفتوگۆیەكان بوو.

    سەماحەتی حەكیم لەم دیدارە كە لەقاهیرە ئەنجامدرا  دووپاتی كردەوە كە پێویستە دۆخی سەقامگیری و هێوری ناوچەكە بەردەوامی هەبێت تا بتوانین توانا ئابووریەكانمان بەرەو گەشەسەندنی زیاتر ببەین، ئاماژەشی بەكۆمەڵێك خاڵی مەترسیداری ناوچەكە كرد.

    هەردوو لایەن بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد سەبارەت بە چارەسەركردنی قەیڕانی وڵاتی سودانی برا، بەڕێز حەكیم جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی هەلەكان بقۆسترێنەوە  بۆ ئەوەی گفتوگۆ بكرێت، هۆشداریشی دا لەسەر مەترسی گەڕانەوەی چالاكییەكانی تیرۆر بەهۆی لاوازی هەندێك وڵات لە پاراستنی ئەمن و سەقامگیری وڵاتەكانیان.

    بەڕیزیان ئاماژەی كرد كە مامەڵە كردن لەگەڵ ئەو سەربازگانەی كە گروپە تیرۆیستیەكانی لەخۆوە گرتوە و لەهەمان كاتدا ئەوش وێنانەی داڵدەی ئەو كەسانە دەدەن مەترسییان لەوان زیاترە و هەڕەشەی ڕاستەوخۆن لە ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری وڵاتان.
    لەكۆتاییدا بەڕێزیان پێشوازی لەو هەوڵانە كرد كە بوونە هۆكاری گەڕانەوەی سووریای برا بۆ باوەشی عەرەبی و گوتیشی كاملبوونی عەرەب گرنگە بۆ ئەوەی چارەسەری ڕاستەقینە بۆ قەیڕانەكانی ناوچەكە بدۆزینەوە.

    Related News