• سەماحەتی حەكیم چاوی بەشێخی ئەزهەر دەكەوێت و جەخت لەسەر نزیككردنەوەی بۆچونەكان نێوان مەزهەبە ئیسلامیەكان دەكات

    2023/ 05 /29 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بەشێخی ئەزهەر دەكەوێت و جەخت لەسەر نزیككردنەوەی بۆچونەكان نێوان مەزهەبە ئیسلامیەكان دەكات

    لەڕۆژی 2023-5-29 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز دكتۆر ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر كەوت و لەم دیدارە باسی لە هەنگاوە سەرەكیەكان كرد بۆ ئەوەی بۆچوون و ڕای مەزهەبە ئیسلامییەكان لەیەك نزیك بكەنەوە.

    سەماحەتی حەكیم لە میانەی قسەكانیدا باسی گرنگی بەیەكەوە ژیانی هەردوو باڵی میللەت كردو بەپێویستی زانی هەردوولا یەكتری قبوول بكەن و لەوە دوور كەون كە ڕۆحی برایەتی و یەكڕیزی ئاینی ئیسلام تێك دەدات، دواتر سەماحەتی حەكیم باسی لە پێشهات ودۆخی باشی سەر گۆڕەپانی عیراقی بۆ شێخی ئەزهەر كرد و ئاماژەی كرد كە هەوڵی زۆر لە حكومەتی عێراق لە ئارادا هەیە بۆ خێرا كردنی ڕەوتی ئاوەدانكردنەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری كە لەگەڵ خواستی میللەت بگونجێت، دووپاتیشی كردەوە كە زۆر بەلایانەوە گرنگە پەیوەندی نێوان عێراق و میسر و متمانەی نێوانیان باشتر و تۆكمە تر بێت، هەروەها هەماهەنگی هەبێت لە سەرجەم دۆسێیە ئیقلیمی و نێو دەوڵەتییەكان.

    سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە ئاینی ئێمە دەریخستوە كە فیتنە نانەوە و هەوڵەكانی تێكدتنی یەكڕیزی بەخێری ئومەتی ئیسلامی ناگەڕێت، گوتیشی گۆڕانكارییە نێودەوڵەتییەكانی ئێستا وامان لێ دەكات وەك موسڵمان پێگەیەكی گونجاو بۆ ئومەتی ئیسلامی لەسەر نەخشەی ڕووداوەكان هەڵبژێرین، لەبەر ئەویە هەلەكان لە ڕەحمی مەینەتیەكان دێنە كایەوە، گوتیشی ئومەتی ئێمە دەتوانێت شكۆی خۆی بگەڕێنێتەوە بەهۆی هەماهەنگی و یەكڕیزی و هاوكاری ڕۆڵەكانی و رێكەوتنیان لەسەر بنەما پتەوەكانی ئاینی ئیسلامی و وبنەمای سەرەكیش ئەوەیە لەسەر ڕێگای پێشەوامان پێغەمبەری خودا موحەمەد (سڵاوی خوای گەورەی لێبێت) بڕۆین.

    Related News