• سەماحەتی حەكیم ستایشی هەنگاوی سەردانی دیمەشق دەكات لەڕێگەی سەرۆكی پەرلەمانە عەرەبەكانەوە

    2023/ 05 /28 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی هەنگاوی سەردانی دیمەشق دەكات لەڕێگەی سەرۆكی پەرلەمانە عەرەبەكانەوە

    لەوێستگەیەكی دیكەی سەردانی بۆ قاهیرە پایتەختی میسر، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە بارەگای ئەنجومەنی نوێنەرانی میسر چاوی بە بەڕێز ڕاوێژكار حەنەفی جەبالی سەرۆكی ئەنجومەنەكە كەوت، لەم دیدارە بەڕێزیان پەیوەندی دوو قۆلی عێراق و میسریان لەسەر هەموو ئاستەكان بەرز نرخاند و پاڵپشتی خۆی بۆ پتەوكردنی پەیوەندی پەرلەمانی نێوان هەردوو وڵات دەربڕی.

    سەماحەتی ڕوونی كردووە كە ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زۆر گرنگ بوو بۆ چەسپاندنی بەنەماكانی دیموكراتیەت و چەسپاندنی ژیانی سیاسی و پاراستنی مافی مافی هاوڵاتی عێراقی لە ئەنجامدانی مافی سیاسی خۆی لە هەڵبژاردنی نوێنەرانی بەشێوەیەك كە لەگەڵ خواستنەكانی بگونجێت لە رووی تەشریع كردنی ئەو یاسایانەی شكۆی هاوڵات و وڵاتەكەی دەپارێزێت.

    لەڕووی ئیقلیمییەوە سەماحەتی بەگەرمی پێشوازی لەو سەردانەی كۆمەڵێك لەسەرۆك پەرلەمانییە عەرەبەكانی بۆ دیمەشق كرد و بە پەیامێكی دانا بۆ گەڕانەوەی سووریا بۆ باوەشی عەرەبی و گوتیشی ئەوە ئەنجامی ئەو جووڵە دیبلۆماتییە بوو، داواشی كرد كە دیپلۆماتیەتی میللی لە ڕێگای پالپشتیكردنی جووڵەی شادندە پەرلەمانییەكان نێوان وڵاتە عەرەبیەكان ئەكتیڤ بكرێت، گوتیشی دەبێت جووڵەی پەرلەمانییەكان بەشێكی ڕەسەن بێت لە هەنگاوەكانی بۆ چارەسەری كێشەكان و پالپشتی كردنی ئەو سەقامگیری و گفتوگۆیەی لە ناوچەكە هەیە.

    Related News