• سەماحەتی حەكیم ..عێراق لە ڕێچكەی دەرپەڕینە و چەندین ڕكابەری تێپەڕ كردوە

    2023/ 05 /28 

    سەماحەتی حەكیم ..عێراق لە ڕێچكەی دەرپەڕینە و چەندین ڕكابەری تێپەڕ كردوە

    لەمیانەی سەردانەكەی بۆ كۆماری میسری عەرەبی، لە سەنتەری میسری بۆ بیر و توێژینەوەی ستراتیژی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی نمایشێكی لەسەر پێشهات و دۆخی سیاسی عێراق كرد، كە ڕووداوەكان چۆن بووە و ئێستاش چی بەسەر هاتوە، هەورەها ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی نێوان عێراق و میسر كرد، هەروەها باسی ڕۆڵی هەردوو كۆماری لەسەر ئاستی ناوچەكە ونێودەوڵەتی و عەرەبی و ئیسلامی كرد و گوتی هەردوو وڵات پاڵپشتی پارێزگاری و پتەوكردنی دەستكەوتەكانن.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق ڕووبەڕووی چەندین ڕكابەری گەورە بووەتەوە، هەروەها دۆخی بەهۆی گواستنەوەی لە ڕژێمێكی شموولی بۆ ڕژێمێكی دیموكراتی و لەگەڵ پاڵدانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی زۆر شڵەژانی بەخۆیەوە بینیوە، دووپاتی كردەوە كە عێراق ئێستا دۆخێكی ئەمنی سەقامگیر و هاوسەنگ بەسەر دەبات كە هاوشێوەی زۆر لە وڵاتانی دیكەیە تەنها هەندێك شوێنی بیابان نەبێت، هەروەها ئاماژەی بە بوونی هاوپەیمانێتیەكی دەستەڵاتدار كرد كە ناونیشانێكی نیشتمانی هەڵگرتوە و حكومەتێكیش كە یەكێك سەرۆكایەتی  دەكات كە بەوە ناسراوە كە كەسێكی ڕاست و بەتوانایە و لە ڕیزبەندی وەزیفی سەركەوتوە، ڕوونیشی كردوە كە یەكگرتنی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگای عێراقی و ڕەتكردنەوەی گوتاری توندو تیژی باشترین دەستكەوتە و هەروەها تایفیەت لە عێراق سیاسییە و هەندێك كەس بۆ دەستكەوتنی چەند قازانجێكی سیاسی بەكاریان هێناوە.


    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە هەندێك لەو دەستكەوتانەی هاتوونە دی وەرگرتنی دەستەلات بوو بەشێوەیەكی ئاشتیانە بێ كێشە و ئەركەكانیش بێ كێشە ئاڵوگۆڕ كران، دووپاتیشی كردەوە كە سەرۆكەكان لە عیراق لەبەردەم چەندین بژاردەبوون لەوانە لەسێدارەدان یان مانەوە لەدەستەڵات بەهەرشێوەیەك بێت یان دوور خستنەوە، بەڵام ئێستا سەرۆكەكان ئێستا ئاسایی واز دەهێنن و ژیانی رۆژانەی خۆیان بەسەر دەبەن، گوتیشی دوو دەیەی ڕابردوو. زۆر سەخت بوو بۆ هاوڵاتی عێراقی بەڵام ئەوەش ژمارەیەكی بچووك بوو لەڕێگای بنیات نانی نەتەوە و گەلەكان، ئاماژەشی كرد كە نەتەوەی عەرەبی دەتوانێت ڕۆڵێكی گرنگ لە تەواوكردن و هاوكاری كردنی هەر چوار نەتەوەی عەرەبی و توركی و ئیرانی و كوردی بگێڕێت. 
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە هەموو ئاماژەكان بەرەو ئەوە دەچن كە عێراق لەسەر پێیەكانی وەستاوە و بەدوای گۆڕینی سەقامگیری ئێستا بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی دەگەڕێت، هەروەها دەیەوێت یاساكانی كار و بەڕێوەبردنی كێشەكان بدۆزێتەوە، جختیشی كردەوە لەسەر  سەنتەرەكانی بیر بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەكان بدۆزنەوە بەوەی بەشێكە لە دیبلۆماسیەتی میللی.

    Related News