سەماحەتی حەكیم لەدەستپێكی سەردانەكەی بۆ میسر چاوی بە ڕێزدار سەرۆك عەبدئەافەتاح سیسی كەوت
لەدەستپێكی سەردانەكەی بۆ میسر لە رۆژی 2023-5-28 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە ڕێزدار عەبدولفەتاح سیسێ سەرۆكی میسری عەرەبی كەوت و لەم دیدارە باسی چەندین بابەت و تەوەری گرنگ كرا كە لەلایەن هەردوو لاوە جێی بایەخ پێدانن.
سەبارەت بە پەیوەندییەكانی عێراق و میسر سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە پەیوەندییە دوو قۆڵیەكان بەتینتر و بەهێزتر بكرێن، لەهەمان كاتدا پاڵپشتی خۆی بۆ هەماهەنگی باشی نێوان بەغدا و قاهیرە كرد لە زۆربەی ڕووەكانەوە بەتایبەتی سەبارەت بە كێشەكانی ناوچەكە، هەروەها گەشبینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو دەرئەنجامانەی لە لووتكەی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات لە مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
لەڕووی ناوچەكە، سەماحەتی حەكیم شتایشی كەشە ئەرێنی ناوچەكەی كرد و بەگرنگی زانی كە بەردەوامی هەبێت و بەرووپێشتر بڕوات و بناغەی بۆ دابنرێت تا ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە باشتر بێت، هەروەها هۆشداری لەوەی كە ئەگەر ئەو دۆخە ئەرێنی و باشە تێك بچێت ئەوا كاریگەری خراپی لەسەر سەقامگیری ناوچەكە دەبێت.
سەماحەتی حەكیم باسی قەیڕانەكانی ناوچەكەی لەگەڵ سەرۆكی میسر كرد و دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەو كێشانە چارەسەربكرێت كە لەنێوان هەندێك وڵاتی عەرەبی هەن لەوانە لە وڵاتی سودانی برا، هەروەها بە پێویستی زانی چانس بەهەموو لاینە ناكۆكەكان بدرێت بۆ ئەوەی لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن.
لەسەر ئاستی نێو دەوڵەتی سەماحەتی حەكیم ستایشی هاوسەنگی و ناوەندگیری وڵاتی میسری كرد لە مامەڵە كردن لەگەڵ كێشە سەختەكاندا لەڕیگەی كردنەوەی دەرگای گفتوگۆ و پەنا بردنە بەر چارەسەری سیاسی.