• سەماحەتی حەكیم داوا لە ڕۆڵەكانی حیكمە دەكات لە خەڵك نزیك بن بە ئامانج و مێژووی پڕۆژەكەیان ئاشنا بكەن

    2023/ 05 /28 

    سەماحەتی حەكیم داوا لە ڕۆڵەكانی حیكمە دەكات لە خەڵك نزیك بن بە ئامانج و مێژووی پڕۆژەكەیان ئاشنا بكەن

    لەڕۆژی 2023-5-27 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك لە ڕۆڵە دڵسۆزەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كەوت، لەم دیدارە بەڕێزیان جەختی كردەوە لەسەر پابەند بوون بە پڕۆژەكەیان و شانازی كردن پێیەوە، هەروەها گوتیشی دەبێت لەخەڵك نزیك بن بەتایبەتی لاوەكان و هەوڵ بدەن بە ئامانج و مێژووی پڕۆژەكەیان ئاشنا بكەن.

    سەماحەتی باسی كۆبوونەوەكەی پێشووی لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا كرد لەسەردەمی مەینەتی جیهاد و ڕوونی كردەوە كە بڕوابوون بە خوای گەورە و پڕۆژەكە نەبوایە دۆخەكە ئەوها باش نەدەبوو، دووپاتیشی كردەوە كە پابەندبوون بە مەرجەعیەتی ئاینی و بەردەوام بوون لەگەڵ خەڵك و هۆزەكانی عێراقی و دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵیان گرنگی زۆری هەیە، هەروەها كرانەوە بەڕووی وڵاتانی دەرووبەر و جیهان بەسوودی نیشتمان و میللەت دەسووڕێتەوە ئەوەش گرنگترین خاسیەتەكانی ئەو قوتابخانەیە.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ئەو ڕووبەڕووبوونەوانە و هەڵمەتی شێواندنەی ڕووبەڕووی ئەو قوتابخانەیە كاریگەرە بووەوە هیچ كاتێكە لە سووربوونیان كەم ناكاتەوە لەوەی كە لە پێناو شەرعیەت ونیشتمان ڕاسپێردراون، گوتیشی ئەو قوربانیانەی عێراقییەكان لە رۆژانی مەینەتی لە ناوەوە و دەرەوە پێشكەشیان كرد بووە هۆكاری ڕووخاندنی ڕژێمی دیكتاتۆری و بەشداری تەواوی كرد لە ئاشكراكرنی شێوازە تاوانكارییەكانی ئەو رژیمە ئەنجامی دەدا.

    سەماحەتی گوتیشی هەر یەك لە ئێوە سومبلێكن كە كۆمەڵێك یادەوەری و چیرۆكی گەورەتان هەڵگرتوە، ئەوەش دەتانخاتە بەرامبەر بەرپرسیارێتیەكی گەورە كە بە نەوەكانی داهاتووی بگەینن.

    Related News