سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر بەدەزگاكردنی حەشدی شەعبی دەكات
لەڕۆژی هەینی بەرواری 2023-5-26 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك لە ئامرەكانی چەند لیوا و فەوج و پلەدارەكانی حەشدی شەعبی كەوت كە بەسەرۆكایەتی تێكۆشەر حاجی ئەبو رزا نەجار بوو لە سەركردایەتی بەرەی باكووری حەشدی شەعبیدا.
لەم دیدارەدا سەماحەتی حەكیم لە گوتەیەكدا گرنگی و ڕۆڵی حەشدی شەعبی لە سیستەمی بەرگری نیشتمانی ڕوونكردەوە و جەختی لە پاراستنی كرد و هاوكاری كردنی ئەو هێزانەشی لەگەڵ ناوچەی عەشائیری و هۆزەكانی بە گرنگ وەسف كرد.
سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە بەردەوام دەبێت لە كاركردن بۆ سەرپەرشتی و خزمەتكردنیان گوتیشی حەشد ئەركی سەربازی و ئەمنی لە ئەستۆ دایە و جگە لەوەش لەهەمان كاتدا ئەركی مرۆیی و كۆمەڵایەتیشی هەیە، دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت حەشدی شەعبی بەدەزگا بكرێت و بەردەوام پڕ چەك بكرێت و مەشقی پێ بكرێت بۆ ئەوەی هەموو كات بۆ لێدانی دەستپێشخەر بۆ تیرۆر و خانەكانی لە ئامادەباشی دابێت.
ڕوونیشی كردەوە كە ڕكابەری ئەمنی پێویستی بە ستراتیژیای ئەمنی هەیە كە دەبێت لایەنی كۆمەڵایەتی لە كەرتەكانی ئەو هێزانە بەهەند هەڵبگرێت.