سەماحەتی حەكیم چاوی بەهۆزی عەزی دەكەوێت و جەخت لەسەر پاراستنی فرەیی و بەیەكەوە ژیان دەكات
لەكۆتایی سەردانەكەی بۆ پاریزگای كەركووك، لە میوانخانەی هۆزی ئەلعەزی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و كەسایەتیە دیارەكانی هۆزی ئەلعوزی كەوت كە لەسەرووی هەموویانەوە بەڕێز شێخ ئەحمەد عەزی بوو، لەم چاوپێكەوتنە سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە دەبێت كەش و هەوای باش و ئەرێنی سەقامگیری بقۆزنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری قەیڕان و كێشەكان بكەن.
سەماحەتی ڕوونیشی كردووە كە پێویستە ڕێگا لەهەموو هەوڵێك بگرن كە دەیەوێت بەرەو دواوەمان ببات، گوتیشی نابێت بەرەو دواوە بچین وپێویستە هەمووان بەرپرسیارێتی پاراستنی ئەو سەقامگیرییە دو دۆخە باشە بگرنە ئەستۆ و هەوڵ بدەن بۆ سەقامگیریەكی بەردەوامی بگۆڕن.