• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات كەشە ئەرێنیەكان بۆ سفر كردنەوەی قەیرانەكان بقۆزنەوە

    2023/ 05 /25 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات كەشە ئەرێنیەكان بۆ سفر كردنەوەی قەیرانەكان بقۆزنەوە

    لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ پارێزگای كەركووك، بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی كەوت،لەپێش هەموویانەوە  جەنابی شێخ ئەحمەد ئەبو خەمرە، لەم دیدارە بەڕێزیان شاناڤی خۆی دەربڕی بەوەی لە كەركووك و هەموو عیراق بەدی هاتوە و دووپاتی كردەوە كە كەركووك پایتەختی فرەیی و هەمەچەشنیە، جەختیشی كردەوە كە دەبێت ئەو كەشە ئەرێنی و باشە بۆ سفركردنەوەی قەیڕان وكێشەكان بقۆسترێتەوە.

    سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە چارەسەری گشتی پێویستی بە هاتنەناوەوەی  حكومەتی مەركەزی هەوڵی هەموو لایەنەكان هەیە، بۆ ئەوەی قۆناغی پێشوو تیپەڕ بكرێت، داواشی كرد هەموو بەرپرسیارێتی هەڵبگرن بۆ ئەوەی بەیەكووە ژیانی ئاشتیانە بەردەوام بێت و سەقامگیری هەمیشەییش بەرقەرار بێت.

    Related News