• سەماحەتی حەكیم.. كۆچی دوایی مام جەلال زیانێكی گەورە بوو لەبەر ناوەنگیری و نزیكی لە هەمووان

    2023/ 05 /25 

    سەماحەتی حەكیم.. كۆچی دوایی مام جەلال زیانێكی گەورە بوو لەبەر ناوەنگیری و نزیكی لە هەمووان

    لە شاری كەركووك بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بەكۆمەڵێك كەسایەتی و سەركردەی كورد لە بارەگای یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەوت، لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم باسی ژیانی كۆچكردوو مام جەلالی سەرۆكی پێشووتری عیراقی كردو گوتی پەیڕەوكردنی بەرنامەیەكی مام ناوەندی ئەو وای كردبوو لە هەموون نزیك بێت و كۆچكردنیشی زیانێك بوو بەر هەمووان كەوت.

    سەماحەتی گرنگی ئەنجومەنی پارێزگاكانی كرد لەبەر ئەوەی پانتاییەكی باشی چاودێری و تەشریعی لەخۆوە گرتوە، هیواشی خواست پڕۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو چانسێكی گونجاو بێت بۆ هەمووان.

    سەماحەتی ئاماژەی بە گرنگی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دا لەبەر ئەوەی هێوری سیاسی لەخۆوە گرتوە و دڵخۆشی خۆی دەرری بەو حاڵتە بەیەكەوە ژیان و تەیابییەی ئێستا لە كەركووك لە ئارادا هەیە، ڕوونیشی كردەوە كە لە دوو رۆژی ڕابردوو هیچ سەرنجێك لە پێكهاتەیەك لەسەر پێكهاتەیەكی دیكە بەدی نەكرا، تەنها سەرنجەكان لەسەر چاكسازی كارگێڕی و تەشریعی بوون.

    Related News