سەماحەتی حەكیم داوا دەكات سوود لە توانا ئەندازییارییەكانی عیراق بۆ ئاوەدانكردنەوەی عیراق وەربگرن
لەرۆژی ئەندازیاری عێراقی، بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی عێراقی لەگەڵ كۆمەڵێك لە ئەندازیارانی عێراقی بە تایبەت مەندییە جیاوازەكانیان كۆبوەوە و باسی بەشداری كردنی كاریگەری ئەوانی لە بنیاتنانی وڵات كرد، بەهۆی ئەوەی ئەوان ئەركێكی گەورەیان لەسەرە لە ڕێرەوی پرۆژەكانی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان و چەندین شتی دیكە، هەروەها هانی دان كە سوود لە تواناكی ئەو توێژە وەربگیرێت بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵمەتی ئاوادانكردنەوی عێراق بكەن و تواناكان لە كەرتی تایبەت و گشتی بۆ ئەو مەبەستە بخەنەگەڕ.