سەماحەتی حەكیم داوا دەكات پێكهاتەكانی كەركووك بەیەكەوە ژیان بەسەر ببەن و بۆ یەكتر دابهێنن تا ئەو دۆخە بەردەوام بێت
لە قەزای داقووق لە پارێزگای كەركووك ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی هۆزەكانی داوودی كوردی كەوت، ئەم دیدارە كە لە میوانخانەی جەنابی شێخ نەوزاد داوودی ئەنجامدرا، بەڕێزیان ئاماژەی بە چەندی وێستگەی مێژوویی كرد كە لەگەڵ ئەوان لە بەرگری لە عیراق و ئینتیمایان بۆ وڵات هەبووە، هەروەها بەرپرسیارێتی پاراستنی ئەو سەقامگیرییەی ئێستا بەرقەرارە بە ئەركی هەمووانی لەقەڵەمدا و گوتیشی دەبێت ئەوە بكرێتە سەقامگیرییەكی بەردەوام، داواشی كرد دەستبگرن بە یەك قسە و هەڵوێستی، هەورەها داوای كرد چارەسەری كێشە كۆمەڵایەتیەكان بكرێت و سفر بكرێتەوە، داواشی لە هەمووان كرد بۆ یەكتر دابهێنن بەپێی پێویست تا سەركەون و بەبرایەتی بەیەكەوە بژین.