سەماحەتی حەكیم ڕێك و پێكی دۆخی كەركووك بەشێكە لە ڕێك و پێكی دۆخی هەموو عیراق
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە میوانخانەی جەنابی شێخ بەباح مەولا لە توركلان لە پارێزگای كەركووك، چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ئەو ناوچەیە كەوت و لەم دیدارەدا باسی مێژووی هاوبەشی لەگەڵ ئەو هۆزە بەڕێزانە كرد و ستایشی بەیكەوە ژیانی ئاشتیانەی كەركووكی كرد وگوتی ڕێك وپێكی دۆخی كەركووك بەشیكە لە رێك و پێكی بارودۆخی هەموو عێراق.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عیراق لە لەقۆناغی نا سەقامگیری پێ ناوەتە قۆناغی سەقامگیری بە قۆناغ و پێویستە بەهەوڵی هەموو لایەك عێراق بگەینینە قۆناغی سەقام\یری هەمیشەیی.
سەماحەتی داوای كرد هەموو گوتارێكی هاندان بەرو شتی خراپ ڕەت بكەنەوە و ڕوونی كردەوە كە سوپاسی خدای گەورە دەكات بۆ ئەوە نیعمەتەی ئەمن و سەقامگیری ئێستا هەیە و گوتیشی گوتاری خراپ و هاندان بەرەو شتی خراپ جارێكی دیكە بەرەو دواوەمان دەبات، جەختیشی كردەوە لەسەر جێهێشتنی زمانی ڕەشبینی و بێ ئومێدی و كە دەبێت بۆ زمانی گەشبینی و ئومێد بگۆڕێت.