سەماحەتی حەكیم ..هێزی كۆمەڵگە هێزە بۆ دەوڵەت و ئابووری و پەیوەندییە دەرەكییەكانی
لەكەركووكی خۆشەویست، كەركووكی خۆشەویستی و برایەتی و ئاشتی، لە میوانخانەی ئاوەدانی جەنابی شێخ سوفیان نعێمی ئەمیری هۆزی نعێم، بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بەكۆمەڵێك شێخ و كەسایەتیە دیارەكانی هۆزی نعێم كەوت و لەم دانیشتنە پارێزگاری كەركووك و هەموو پێكهاتەكان ئامادەبوون، بەڕیز حەكیم ستایشی بەیەكەوە ژیانی هەمووانی كرد و داوای كرد دەست بەو یەكەوە ژیانە بگرن و هەوڵ بدەن پەرەی پێ بدەن.
سەماحەتی گرنگی هۆزە عێراقییەكانی ڕوونیكردەوە و لەڕووی كۆمەڵگا بەگرنگی وەسفكرد، دواتر ئاماژەی بە دۆخی سەختی پێشووی عێراق كرد كە تێیدا ڕزگاری بوو هەروەها ئامائەی بە چەندین چیرۆكی نەمر كرد كە كۆمەڵگا ئەو كاتە لە سەختترین ساتەكان تۆماری كرد.
سەماحەتی گوتیشی هێزی كۆمەڵگا هێزی دەوڵەتە و هێزە بۆ ئابووری و سروشتی باری سیاسی و پەیوەندیە دەرەكییەكانی، ڕوونیشی كردەوە كە هێزی تاكی عێراقی و گرنگی ئازادی ڕا دەربڕین لەبەر ئەوەی دەستكەوتێكی گرنگە لەدەستگەوتەكانی ڕژێمی دیموكراتی.