• سەماحەتی حەكیم داوای نوێكردنەوەی گوتاری ئاینی و دەركردنی پەیامی بەیكەوەژیانی ئاشتیانەی كۆمەڵگە دەكات

    2023/ 05 /25 

    سەماحەتی حەكیم داوای نوێكردنەوەی گوتاری ئاینی و دەركردنی پەیامی بەیكەوەژیانی ئاشتیانەی كۆمەڵگە دەكات

    لە پایتەختی فرەیی ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی هەڵوستەیەكی لەگەڵ كۆمەڵێك لە زانا ئاینییە بەڕێزەكان لە دیوانی وەقفی سوننی هەبوو كە لەسەرووی هەموویانەوە بەڕێز دكتۆر سامی زەندی بوو، لەم دیدارە بەڕێزیان هەوڵەكانی ئەوانی لە گوتاری ناوەندگیری و دادپەروەری بەرز نرخاند.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە باشی زانایان باشی خەڵكەكەی لێ دەكەوێتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە تایفیەت لە عێراق سیاسییە كۆمەڵگەیی نییە، لەبەر ئەوەی هەندێك كەس كاری وادەكەن كە تا هەندێك بەرژەوەندی سیاسی بەدەست بهێنن.
    سەماحەتی داواشی كرد كە گوتارەكان تازە بكرێنەوە سۆسیال میدیاش بۆ هوشیاركردنەوەی خەڵك و نەهێشتنی ناكۆكییەكان بەكار بهێنن.

    سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كەدژایەتی دەمارگیری و گوتاری توند سەركەوتنە بۆ ئیسلام و بەها پیرۆزەكانی ، داواشی كرد خەلكی لە هەندێك لادان لە ئایەتەكانی قورئان ئاگادار بكەنەوە لەبەر ئەوەی هەندێك كەسی توندڕەو ئەو شتانە بەناوی ئیسلام بڵاو دەكەنەوە، گوتیشی دەبێت پەیامی یەكگری و چالاكی جۆراوجۆر بۆ ئارامكردنی دەروونی خەڵكی و پتەوكردنی نێوانیان ئەنجام بدرێت.

    Related News