سەماحەتی حەكیم داوای دامەزارندنی سەنتەری عێراقی بۆ بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانە و بەڕیوەبەردنی فرەیی دەكات
لە دووەمین رۆژی سەردانەكەی بۆ پارێزگای كەركووك ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكیرەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز دكتۆر عومران جەمال حەسنی سەرۆكی زانكۆی كەركووك و ئەنجومەنی زانكۆكە و كۆمەڵێك عەمیدی زانكۆكان كەوت، لەم دیدارەدا سەماحەتی ستایشی پێشكەوتنی بیناسازی و زانستی زانكۆكانی كرد.
سەماحەتی داوای كرد كە پالپشتی زانكوكان بكرێت و وا بكرێت كە تواكانی بقۆزرێتەوە و عەقڵە زانستی و بەهرەدارەكان بۆ خزمەتی وڵات بەكار بهێنرێت، هەروەها داوای لە زانكۆ و مامۆستاكانی كرد كە دەستپێشخەر بن لە مامەڵە كردن لەگەڵ دامودەزگای حكومەت و داواشی كرد سەنتەرێكی تایبەت بۆ بەیەكەوە ژیان و بەڕێوەبردنی فرەیی عێراقی دابمەزرێت.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر جیاكردنەوەی ڕێژەی زۆر و كوالیتی بۆ دەرچوانی زانكۆیەكان چونكە هەندێك بەش فشاری زۆری لەسەرە و هەندێك بەشیش زۆر دەگمەن دەردەكەون.
سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە تایبەتمەندییەكان بەهەند هەڵبگیرێن و بەرەو پەیمانگا هونەرییەكان جووڵە بكرێت بۆ ئەوەی كرێكاری پرۆفیشنال دەربچن، هەروەها دەبێت هەمیشە دیدو ئامانج لەبەر چاو بگیرێت، گرنگیشە ئەو عەقلانەی لە نێوەوە هەن سوودیان لێوەر بگیرێن و بۆ دەرەوە بنێردرێن چونكە عەقلیەتی عێراقییەكان زۆر نایابە داهێنانی تێدایە.
سەماحەتی حەكیم داواشی كرد نامەكانی ماستەر و دكتۆرا بەپێی پێداویستی و گرنگی بێت و واقیعیەتی تێدا بێت زیاتر لەوەی تەنها بینراو بێت، جگە لەوەش دەبێت جمكی نێوان زانگۆكان هەبیت و زانیاری ئاڵوگۆڕ بكەن.