• سەماحەتی حەكیم ..داوا لە كەسە تایبەت و بەهەرەمەندەكان دەكات بەشداری بكەن لە پێشكەشكردنی چارەسەری گونجاو بۆ سروشتی ڕاستەقینەی عێراق

    2023/ 05 /24 

    سەماحەتی حەكیم ..داوا لە كەسە تایبەت و بەهەرەمەندەكان دەكات بەشداری بكەن لە پێشكەشكردنی چارەسەری گونجاو بۆ سروشتی ڕاستەقینەی عێراق

    لەكەركووكی خۆشەویستی و فرەیی و ئاشتی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بە ئامادەبوونی پارێزگاری كەركووك بەڕیز (ڕكان جبووری) پێشوازی لە كۆمەڵێك كەسایەتی تایبەت و بەهرەمەندی شارەكە كرد و لەم چاوپێكەوتنە داوای لكردن كە لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ كێشەكانی سروشتی عراق بەشداری بكەن، بەشێوەیەك كە لەگەڵ دۆخی كۆەڵگایەكە بگونجێت.
    سەماحەتی گوتیشی پێویستە كەش و هەوای ئەرێنی و باش دروست بكەین و ڕەخنە لەخۆمان بگرین و گوتیشی عێراق دەریخست كە ڕێگای دیموكراتیەت باشترین رێگایە و وەڵامی ئەوانەی دایەوە كە پشتگیری دیكتاتۆریەت و یەك ڕایان دەكرد، گوتیشی دەبێت هەموو پاڵپشتی ئەرێنیەكان بكەین و بڵاوی بكەینەوە و باسی بكەین  چونكە ئێستا عیراق چیرۆكی سەركەوتن و بەسەردەبات بە بەراورد لەگەڵ دۆخ و سروشتەكەی پێیدا تێپەڕیوە.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە عیراقییەكان یەكگرن و ڕوونی كردەوە كە عێراق بە دۆخی شەڕی ناوخۆیی تێپەڕ نەبوو بەڵكو توانیمان ڕق و تووڕە بوونمان كۆنترۆڵ بكەین، عێراق ئیستا لە دۆخێكی تەبایی و باش دەژێت و ناوچەكەش هەموو لە ڕووی سیاسی بەیكەوە دەگوزەرێن، ئاماژەشی كرد كە عێراق وێستگەیەكی گرنگە لە ریزبەندی ناوچەكەو نێودەوڵەتی ئەوەش وای كردوە كە بتوانێت ڕووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە و سەرچاوەكانی وشك بكات و خزمەتگوزاری و هەلی كاریش دابین بكات، گوتیشی ڕكابەرییەكە ڕكابەری ئابووریە، بۆیە دەبێت خۆمان لە وڵاتێكی تاكە داهاتی نەوتی ڕزگار بكەین و پێنج كەرتەكانی 
    پیشەسازی و كشتوكاڵی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا ئەكتیڤ بكەین.

    سەماحەتی داواشی كرد دەزگایەك بۆ نەهێشتنی مادەی هۆشبەر پێن بێت و جیاوازی نێوان بازرگان و بەكارهێنەر بكرێت، یەكەمیان بۆ نەخۆشخانە ببرێت و دووەمیش بۆ زیندانی یان شوێن و سزایەكی دیكە ببرێت، هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ چارەسەری توندوتیژی خێرانی دەربڕی تا مافی ئافرەت پارێزراو بێت و خێزانیش لە هەڵوەشانەوە بپارێزێت.

    Related News