• ءسەماحەتی حەكیم ..بەیەكەوە ژیان لە كەركووك پەیامێكە بۆ ڕۆڵەكانی شارەكە و هەموو عیراق

    2023/ 05 /25 

    ءسەماحەتی حەكیم ..بەیەكەوە ژیان لە كەركووك پەیامێكە بۆ ڕۆڵەكانی شارەكە و هەموو عیراق

    لەمیوانخانەی شێخ ئەكرەم زەنگەنە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ناوچەكە لە سەرجەم پێكهاتەكان كەوت، لەم دیدارە كە بەڕێز پارێزگاری كەركووكیش ئامادەی بوو، سەماحەتی باسی مێژووی بەهای بەیەكەوە ژیانی كۆمەڵگای شارەكەی كرد و دووپاتی كردەوە كە پێویستە پارێزگاری لەوە بكرێت كە كەركووك پارێزگای فرە پێكهاتەكانە و ڕوونیشی كردەوە كە سەركەوتن لە كەركووك واتای سەركەوتنی هەموو عیراقە، بۆیە پێویستە رۆڵەكانی بە ئاسوودەیی لەگەڵ یەك بژین و ببنە نموونەی بەیەكەوە ژیان لەسەر ئاستی هەموو وڵاتدا.

    سەماحەتی داوای كرد دەست بە یەكڕیزی بگرن و سەیری دوارۆژ بكەن و پەند و دەرس لە ڕابردوو وەربگرن بێ ئەوەی خۆیان تێدا نغرۆ بكەن، ڕوونی كردەوەش كە عێراق گەیشتوەتە ساتێكی مێژوویی كە خەریكە دەگاتە سەر ڕێگای ڕاست، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە سەرجەم پێكهاتەكان ببنە پردێك و لەمپەرێك بۆ ئەوەی پەیوەندییەكانی عیراق لەگەڵ گەلانی ناوچەكە و هەموو جیهان باشتر بكەن.

    سەماحەتی داوای كرد كە بەردەوام لە گوتارەكاندا دادپەروەر و ناوەندگیر بن و دەمار گیر نەبنكە خاوەكانی تەنها قازانی كەسی بەدەست دهێنن بەلام زیان لە كۆمەڵگا دەدەن، ئاماژەشی كرد كە گرنگە هەڵوێست و بڕیارەكان لە كاتی خۆیدا بدرێت تا بچەسپێت و ببێتە جێی سەرنجی نەوەكانی داهاتوو.

    Related News