• سەماحەتی حەكیم .. سەقامگیری ئەمنی خاسەیتی هاوبەشە لەگەڵ بارێزگاكانی دیكە

    2023/ 05 /24 

    سەماحەتی حەكیم .. سەقامگیری ئەمنی خاسەیتی هاوبەشە لەگەڵ بارێزگاكانی دیكە

    لەمیانەی گەشتەكەی بۆ پارێزگای كەركووكی خۆشەویست، بەرڤێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە میوانخانەی جەنابی شێخ محەمەد ئیبڕاهیم ئەتیار ئەمیری هۆزی ئەلبو مفەرج چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ئەو هۆزە دێرینە كەوت، لەم چاوپێكەوتنە بەڕێزیان باسی دۆخی گشتی و دۆخی شاری كەركووكی كرد و ستایشی ئەو پێشكەوتنەی كرد كە كەركووك بەخۆیوە بینیوە و داوای كرد ئەو دۆخە درێژەی هەبێت و پارێزراو بێت.

    سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە عێراق دۆخە سەختەكەی تێپەڕ كرد و ئێستا زۆر لە جاران باشترە و ڕوونیشی كردەوە كە سەقامگیری ئەمنی هیچی لە وڵاتانی دەوروبەر كەمتر نییە.
    هەروەها سەماحەتی گوتیشی عێراق ئێستا هەموو بنەماكانی هەڵسانەوەی هەیە لە سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی هەلەكانیش لەگەڵ ڕكابەرییەكان دێن.

    Related News