سەماحەتی حەكیم ..چاوی كەسانی بستاملی دەكەوێت و داوای قەرەبوو كردنەوە و گەڕاندنەوەی گوندەكانیان دەكات
لە پایتەختی هەمەچەشنی پێكهاتەكانی عێراق، لە كەركووكی خۆشەویستی و برایەتی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵیك كەسایەتی گوندی بستاملی و كوڕانی توزخورماتو كەوت، لەم دیدارە بەڕێزیان نیگەرانی خۆی بەرامبەر كۆچكردن ورۆیشتنی خەڵكانی هەندێك ناوچەی دەبڕی و ڕوونیكردەوە كە بستاملی یەكێك بووە لەو شوێنانەی دووچاری تیرۆر بووەوە كە تووشی هەموو عێراق هات، داواشی كرد شاڵاوی كرچكردن بوەستێت و خەڵكانی زەرەرمەند قەرەبوو بكرێنەوە و گوندەكانیش ئاوەدان بكرێنەوە، گوتیشی دوای خوای گەورە هۆكاری ئەو دۆخە باشەی ئێستا دەگەڕێتەوە بۆ فەتوای مەرجەعیە ی بالای ئاینی كە پلانەكانی تیرۆستانی تێكدا ز شێواندی تا هەموو خاكی عێراق لە پیسییان ئازاد كرا.