سماحەتی حەكیم .. عێراق لەبەردەم هەلێكی مێژووییە بۆ ئەوەی سەقامگیری بەردەوام بەدەستبهێنێت
لە میوانخانەی شێخ ئەركان ئەلمەساری لە پارێزگای كەركووك ، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكیرەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و كەسایەتی دیاری هۆزی مەساری ئەلتائیە كەوت، لەم دیدارە سەماحەتی باسی مێژووی هاوبەشی لەگەڵیان كرد و داوای كرد هەڵوسەتە لەسەر قۆناغی پێشوو بكەن بێ ئەوەی تێیدانغرۆ بن و وەك هەڵەیەك سەیری بكەن.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە كۆمەڵێك تەگەرە و كێشە ڕوویان دا كە بەهۆكاری ناوخۆیی و دەرەكی بوون، بەڵام دووپاتی كردەوە كە عێراق هەلێكی گەورەی لەبەردەمە بۆ ئەوەی سەقامگیری بەردەوام بەدی بهێنێت و ئەوەش بەهۆی قوربانییەكانی گەلەكەی بووە، داواشی كرد ئەو هەلە بقۆزنەوە و لە وتاری هاندان و خراپ خۆیان بەدوور بگرن.